
ووتەی هه‌فتانه (54)
كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وامه له‌دابه‌شكردنى كارتى بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ر له 1079 ناوه‌ندى تۆمار
كۆمسیۆن جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ى مافی ده‌نگده‌ره به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێك لهكارتهكانى ده‌نگدانى بایۆمه‌ترى كورت مه‌ودا یاوخود درێژ مه‌ودایی هه‌بوو
كۆمسیۆن جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌گرنگی پێدانى بۆ هاوتاكردنى پەنجەمۆر ده‌نگده‌ران له هه‌ردوو پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى و تایبه‌ت بۆ رێگرى كرد له دووباره ده‌نگدانه‌وه
له‌گه‌ل كۆتایهاتنى قۆناغی نوێكردنه‌وه‌ى تۆماری ده‌نگده‌ران قۆناغی ئاشكرا كردنى ناوى ده‌نگده‌ران له‌سه‌ر ئاستى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان بۆ مه‌به‌ستى پێشوازیكردن لهتانهى لایه‌نه سیاسیه‌كان, كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وامه له‌دابه‌شكردنى كارتى بایۆمه‌ترى ده‌نگدان له ته‌واو ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان, هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه له چاپكردنى كارت بۆ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ى تۆماریان نوێكردۆته‌وه كه ژماره‌یان (1.733.030) ده‌نگده‌ره كه تۆماریان نۆێكردۆتهوه له‌نێویشیان ده‌نگده‌رانى ئاواره كه ژماره‌یان گه‌یشته(27.771) ده‌نگده‌ر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایی ئه‌ندرای ئیسپانى ڕاسپێردراو بۆ چاپكردنى كارته‌كان, به‌پێی یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره 9 ساڵی 2020 مافی ده‌نگده‌ره كه خاوه‌نى یه‌كێك لهكارتهكانى بایۆمه‌ترى كورت مه‌ودا یاخود درێژ مه‌ودا بێت به‌شداری بكات له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق2021، ژماره‌ى ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ش كه‌یه‌كێك لهكارتهكانیان هه‌یه تێ پهڕبووه له 21 ملیۆن ده‌نگده‌ر كهمافی به‌شداریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانیان هه‌یه له ڕۆژى ده‌رچوونى كارتى بایۆمه‌ترى ساڵی2013 هه‌روه‌ها تۆمارى بایۆمه‌تری 2017
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه به‌رێز سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران جه‌لیل عه‌دنان خه‌ڵه‌ف دیداری له‌گه‌ڵ زۆرێك له به‌رێوه‌به‌ر گشتیه‌كانى كۆمسیۆنى ئه‌نجامدا له‌رێگه‌ى سه‌ردانى مه‌یدانى بۆ نوسینگهكانى هه‌ڵبژاردن, وه‌فدێكیش كه پێكهاتبوو له ئه‌مینداری گشتى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران و سه‌رۆكى كارگێڕی هه‌ڵبژاردن بۆ كاروباری دارایی و كارگێرى, سه‌ردانى هه‌ردوو نوسینگه‌ى كۆمسیۆنی كه‌ربه‌لا وقادسیهیان له‌گه‌ڵ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌كاره‌كانیان و هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى دێته پیشیان, سه‌ردانه‌كه‌ش به‌كۆتا هات به دروستكردنى تیمێكی چاودێری بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى كارى نوسینگه‌كان له‌پارێزگاكان وناوهندهكانى ده‌نگدان تیمه‌كه‌ش پێكدێت له دوو به‌رێوبه‌رى گشتى كۆمسیۆن وئهندامێتى چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكى هونه‌رى وكارگێڕی .
له‌لایه‌كى تره‌وه كۆمسیۆن به‌رده‌وامه له پێشوازیكردن له‌تۆماری هاوپه‌یمانیه سیاسیه‌كان و وه‌رگرتنى لیستى كاندیدان تاوه‌كو به‌روارى 1/5/2021، كه ژماره‌ى كاندیدانى تاك گه‌یشتۆته(847)كاندید ، له‌نێویشیان ( 6) كاندیدى پێكهاته‌ى ئێزدی، و( ٨) تریش له سابی و مهئداین، و(12) كاندیدى كوردی فه‌یلى و (16) كاندید له‌پێكهاته‌ى كریستیان و (2)كاندیدى پێكهاته‌ى شه‌به‌ك . له‌گه‌ڵ (357)كاندیدى لایه‌نه سیاسیه‌كان، و(22) كاندیدى هاوپه‌یمانه سیاسیه‌كانن. هه‌روه‌ها(13) هاوپه‌یمانى ئاره‌زوی به‌شداریكردنیان پیشانداوه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆی 33 هاوپه‌یمانى ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراو، 13 هاوپه‌یمانیش له كاتى دروستكردنن. هه‌روه‌ها مۆڵه‌تى دامه‌زراندن دراوه به 264 پارتى سیاسی هه‌روه‌ها داوكاریهكان بۆ تۆماری پارته سیاسیه‌كان گه‌یشتۆته 55 داواكاری, هه‌روه‌ها داواكاری ئه‌و حزبانه‌ى كه ئاره‌زوو به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان پیشانداوه گه‌یشتۆته 122 حزبی سیاسی
له چوارچێوه‌ى سووربونى كۆمسیۆن بۆپاراستنى دادپه‌روه‌رى وپاكى هه‌ڵبژاردنه‌كان له ڕۆژى ده‌نگدان به پێى یاسایی ژماره 9ی ساڵى 2020(مادده‌ى 39/پێنج/ج) كه ده‌ڵێت ( پێویسته پرۆسه‌ى هاوتاكردنى په‌نجه مۆر بۆ هه‌ردوو پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى وتایبه‌ت له ماوه‌یه‌ك كه زیاتر نه‌بێت له ده ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌نگدانى گشتى, پێش ده‌رچوونى ده‌رئه‌نجامه‌كانى كۆتایی و سه‌رپێچیكار ئاراسته‌ى دادگایی تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێت..)
كۆمسیۆن گرنگی زۆر ده‌دات به‌پرۆسه‌ى هاوتاكردنى په‌نجه مۆری ده‌نگده‌ران هه‌ردوو پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى وتایبه‌ت بۆ كارتى ده‌نگدانى بایۆمه‌ترى كورت مه‌ودا و درێژ مه‌ودا به‌مه‌به‌ستى دڵنیابونه‌وه له دووباره نه‌بونه‌وه‌ى ده‌نگدانى ده‌نگده‌ر, له‌ماوه‌ى دیاریكرا له یاساكه وپێش ئه‌نجامى كۆتایی ئه‌م پرۆسیه ئه‌نجامده‌ده‌رێت, هاوتاكردنیش له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك ده‌بێت ئه‌ویش(عێراق و پارێزگاكان و بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن) رێكاری یاسایی دژ بهسهرپێچیكاران ده‌گیرێته به‌ر.
له‌لایه‌كى تره‌وه له سۆنگه‌ى هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانى پرۆسه‌كه سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران جه‌لیل عه‌دنان خه‌ڵه‌ف و به‌ئاماده‌بوونى ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ى دانیشتنێكى گفتوگۆ بوون له ڕۆژى چوارشه‌مه به‌رواری 21-نیسان-2021 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانى ده‌زگا میدیایه‌كان له كۆشى میوانداری حكومى , به‌مه‌به‌ستى تاوتۆێكردنى ئالیهتهكانى هۆشیاركردنى له‌گرنگی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌روه‌ها گوێگیرا له‌سه‌رجه‌م ئه‌و تێبینیانه‌ى كه خزمه‌ت به‌به‌شداری فراوانى ده‌نگده‌ران ده‌كات.
وته‌بێژى كۆمسیۆن
اترك تعليق

