‎ووتەی هەفتانە

ئەنجومەنی كۆمیسیاران پەیڕەوەی ژمارە (9)ی تایبەت بە دابەشكردنی كورسییەكان و گۆڕینی ئەندامانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی عێراقی پەسەندكرد. پەرلەمانی كوردستان لە (100) كورسی پێكدێت كە (5) لەم كورسییانە بۆ هەردوو پێكهاتەی (مەسیحی و توركمان) تەرخانكراون. ئەم پەیڕەوە میكانیزمی دابەشكردنی كورسییە گشتییەكان بەسەر لیستەكانی هەڵبژاردن و پاڵێوراوانی ناو لیستە كراوەكان لەخۆدەگرێت و، كورسیی ئافرەتانیشی (كۆتای ئافرەت) تێدا هاتووە، بە شێوەیەك كە رێژەی كورسیی ئافرەتان نابێت لە (30%)ی ژمارەی كورسییەكانی هەر ناوچەیەكی هەڵبژاردن كەمترنەبێت. ئەمە سەرەڕای بوونی میكانیزمی تایبەت بە دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان تیایدا، هەروەها پەیڕەوەكە ئاماژەیكردووە بە حاڵەتەكانی گۆڕین بۆ كورسییە بەتاڵەكان.
‎هەر پەیوەندیدار بەم بابەتە، ئەنجومەنی كۆمیسیاران هەستا بە پەسەندكردنی مەرج و رێكارەكانی وێستگەكانی هەڵبژاردن بۆ دەنگدانی كەسایەتییە باڵاكان و خانەوادەكانیان، بە شێوەیەك كە (3) وێستگەی هەڵبژاردن دەكرێتەوە بۆیان كە یەكێكیان لە بەغدا و دووەكەی تریشیان لە هەولێر و سلێمانی دەبن كە لە رێگای بەكارهێنانی كارتی نیشتمانیی دەنگدانەوە دەنگدەدەن. ئەمە سەرەڕای رێگەدان بەو راگەیاندنكارانەی كە رووماڵی پڕۆسەی دەنگدان لەم وێستگانەدا دەكەن كە لەوێ دەنگبدەن، ئەو راگەیاندنكارانەی كە هەڵگری كارتی بایۆمەتریی دەنگدەرن و سەربە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی عێراقن.
‎كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی كۆمپانیای پشكێنەر و ئۆفیسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاریی هەڵبژاردن (UN)، سەركەوتووانە هەستا بە ئەنجامدانی پڕۆسەی چوارەمی دەنگدانی ئەزموونی بۆ تاقیكردنەوەی ناوەندی گوێزرەوە كە ئەنجامەكان لە وێستگەكانەوە بۆ ئەو سێرڤەرانە دەگوازێتەوە كە لە ئۆفیسی نیشتمانین. ئەمەو دەنگدانە ئەزموونییەكە لە گشت بنكە و وێستگەكانی دەنگدان بەگوێرەی بڵاوبونەوەی كۆتایی بۆ هەڵبژاردنی پەرلمانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی سەرۆكی كارگێڕیی هەڵبژاردن و سەرۆكی لیژنەی ناوەندی لە هەرێم (دادوەر عامر ئەلحوسێنی)، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان كاردەكات لەسەر پشكنین و ئامادەكردنی ئامێرەكانی هەڵبژاردن و پڕۆگرامكردنیان، بە شێوەیەك كە لەگەڵ ئەو رێكارانەی دەنگدان بگونجێت كە پەسەندكراون.
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەردەوامە لە دابەشكردنی ئەوەی ماوەتەوە لە كارتە بایۆمەترییەكان كە ژمارەیان (188,491) كارتە. دابەشكردنەكە لە رێگای (173) ناوەندی تۆماركردنەوە بەڕێوەدەچێت كە بەسەر تێكڕای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بڵاوبونەتەوە، بۆیە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان داوا لەو دەنگدەرانە دەكات كە كارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە كە سەردانی نزیكترین ناوەندی تۆماركردن لە شوێنی نیشتەجێبوونیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەترییان.

‎پەیوەست بە چاپكردنی كارتەكانی دەنگدان، ئەنجومەنی كۆمیسیاران بە شێوەیەكی راستەوخۆ لە بەدواداچوون دایە بۆ چاپكردنی كارتەكانی دەنگدان. كارتەكانی دەنگدانی گشتی (3,077,550) كارتە، لە كاتێكدا ئەوانەی دەنگدانی تایبەت (251,700) كارته.

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەردەوامە لە پڕۆسەی ووردبینیكردنی داتاكانی دەنگدەران كە لە لایەنەكانی ووردبینییەوە بۆ كۆمیسیۆن نێردراون. لەبەر رۆشنایی ئەمە، ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی ئەوانەی مەرجەكانی خۆپاڵاوتنیان تێدا نییە و رێگەدان بە گۆڕینیان لە ماوەی (3) رۆژ لە بەرواری ئاگاداركردنەوەی حزب.

ووتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەكان

.

اترك تعليق