ووتەی ھەفتانە

بۆ جارێکی دیکە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جەختیکردەوە لەسەر سەرکەوتوویی کارەکانی کۆمسیۆن لە ڕێکخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی( ١٠ تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ )و بەڕێوەبردنی لایەنە ھونەری و تەکنیکیەکانی ھەروەھا جەختیشی کردۆتەوە لەسەر پێویستی زامنکردنی سەلامەتی و ئاسایشی ،ھەر وەک بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش ژمارە(2631)ساڵى(2022) کە پێویستی بەردەوامی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن لە عێراق بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی و ڕاوێژ لە پێناو پتەوکردنی کارە ئامادەکاریەکانی پرۆسەکانی ھەڵبژاردن لە داھاتوودا،ئەوەش لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش ژمارە(9043) لە ڕێکەوتی (2022/5/26).
لەو سۆنگەیەشەوە ئەنجومەنی کۆمسیاران بەپەرۆشە لەسەر بەردەوامی کارەکانی بە دڵسۆزانە و ھەمان پەیرەو لە پێناو زامنکردنی سەرجەم دەنگدەران لە پرۆسەکانی ھەڵبژاردن لە داھاتوودا ،ئەوەش لەڕێی تۆمار کردنیان بە شێوەی بایۆمتری،و کۆمسیۆن بەردەوامە لە پێشوازی دەنگدەران لە سەرتاسەری عێراق لەڕێگەی ناوەندەکانی تۆمار بۆ ئەو مەبەستە؛وە لەو ڕوەشەوە لەماوەی ھەفتەی ڕابردوو (95.423) دەنگدەر تۆماری بایۆمتریان بۆ ئەنجام دراوە و لەنێو ئەو ژمارەیەشدا (33.931)دەنگدەریان لەدایکبووانی(2004)،وە (201.116)کارتی بایۆمتری دابەشکراوە کە ھی دەنگدانی گشتی گەیشتوەتە(16.768) و دەنگدانی تایبەت (167.938) وە دەنگدانی ئاوارەکان و ڕاگوێزراوان(16.410) ،ھەروەک (593)چاودێریش سەردانی ناوەندەکانی تۆماریان کردووە لەگەڵ(155)بریکاری قەوارە سیاسیەکان بە مەبەستی ئامادەبوونیان لەھەردوو پرۆسەی تۆمار و دابەشکردنەوەی کارتی بایۆمتری دەنگدان.وە بایەخ پێدەرانی بواری ھەڵبژاردن دەتوانن ئاماری مانگانەی ھەردوو پرۆسەی ناوبراو سەیربکەن لە پێگەی فەرمی کۆمسیۆن (http://ihec.iq) و سۆشیەل میدیای کۆمسیۆن.
وە ئۆفیسی ھەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی پەیامە ڕونکەرەوەییە میدیاییەکانی تایبەت بە ڕێکارەکانی ھەردوو پرۆسەی تۆماری بایۆمتری و بانگکردنی ئەو دەنگدەرانەی پێشتر تۆماریان بۆ ئەنجام دراوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان، لەڕێگەی میدیا ناوخۆییەکان لە پارێزگاکان،وێڕای دروستکردنی زنجیرەی ھۆشیاری مەیدانی بۆ دەنگدەرە نوێیەکان لە لەدایکبووانی (2004) لە خوێندنگەو زانکۆکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی ھاندانیان بۆ سەردانکردنی ناوەندەکانی کۆمسیۆن .
وە لەگەڵ ڕاسپاردەی سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن بۆ ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان لەسەر پێویست بەدواداچوون بۆ گەنجینەو کۆگاکانیان وە پاراستنی سەلامەتی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان ،کۆمسیۆن کاردەکات بۆ دانانی ڕێوشوێنی پرۆسەی پشکنینی ئامێرە ئەلکترۆنیەکانی ھەڵبژاردن لەڕێی کۆمەڵێک لە فەرمانبەرانی ھونەری تایبەتمەند.ئەمەش دوای ئەوکۆبونەوەیە بازنە ئەلیکترۆنیە ھات کە بە ئامادەبوونی ھەردوو بەڕێوبەری گشتی ھونەری و کارگێڕی بەڕێوەچوو،تیایدا جەختکرایەوەسەر بەردەوامی ئەم دۆسیەیە بە درێژایی ڕۆژانی ھەفتە.

 

اترك تعليق