ووتەی ھەفتانە

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لەڕێگەی ناوەندەکانی تۆمار بەردەوامە لە پێشوازی دەنگدەران بەمەبەستی ئەنجامدانی تۆماری بایۆمتری بۆ ھەریەک لە پرۆسەکانی:( ڕاستکردنەوە، زیادکردن ، سڕینەوەی ناوی مردووان) کە ژمارەی ناوەندەکان لەسەرتاسەری عێراقدا (1079)ناوەندە،سەرەڕای بوونی (998)تیمی گەڕۆک لە خوێندنگەو دامەزراوەو فەرمانگەکان و ناو ھاوڵاتیان،لەگەڵ کارکردن بۆ کارمەندانی دەزگاکانی ئاسایش و چادرگەی ئاوارەکان بۆ ھەمان مەبەست وە دابەشکردنەوەی کارتی دەنگدانی تایبەت پێیان كه (81.521)دەنگدەر تۆمارکراون لەگەڵ دابەشکردنی (162.210)کارتی دەنگدانی بایۆمتری.
وە لەو چوارچێوەیەداو کۆششی خراوەڕوو دا ،ھۆبەکانی ڕاگەیاندن و پەیوەندیە جەماوەریەکان بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی پەیامە میدیاییەکان لەڕێی ھۆیەجیاجیاکانی راگەیاندن و تۆرەکۆمەڵایەتیە فەرمیەکانی، بۆھاندانی دەنگدەران تا سەردانی ناوەندەکان بکەن بۆ خۆتۆمارکردن یاخود وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانەکانیان.
وە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن بەڕێوبەری ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان و بەرپرسی ھۆبەکانی ئاسایش لەسەر پێویستی پەیوندی بەردەوام بە لایەنە ئەمنیەکان و فەرمانگەکانی بەرگری شارستانی بۆ دابینکردنی پاسەوانی ئەمنی و پاراستنی سەلامەتی ئۆفیس ۆ گەنجینەکان کە ئامێرەئەلکترۆنیەکانی ھەڵبژاردن و پاتری و کەلوپەلی دەنگدانیان تێدا لەخۆگرتووە ،لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر ھەماھەنگی ئەمنی بۆ پاراستنی ناوەندە لاوەکیەکان و دڵنیاییدان بۆ کاری تیمی گەڕۆکی تۆماری بایۆمتری.
وە سەرۆکی لیژنەی فەرمانبەرانی دەنگدان بە دواداچوون دەکات بۆ تەواوبوونی کاری ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کە ھەماھەنگیان دەستپێکردوە لەگەڵ بانکەکان بەمەبەستی دابەشکردنی شایستە داراییەکانیان .لەلایەکیتر،کۆمسیۆن بارمتەی دارایی پاڵێوراوە دەرچوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە ھەڵبژاردنەکەی تشرینی یەکەمى2021 دەداتەوە ،لەگەڵ بەردەوامی کاری ھۆبەکانی کاروباری پاڵێوراوو پارتە سیاسیەکان لە بەدواداچونکردن بۆ دۆسیەی لێوەرگرتنی سەرپێچیانەی دارایی لەسەر ئەوانەی سەرپێچی ڕێکارەکانی ھەڵمەتی بانگەشەیان کردووە بە ھەماھەنگی ھۆبەکانی یاسا.وە لە بەدواداچونی مەیدانی لیژنەی چاودێریکردن کە ھەڵدەستن بە سەردانی مەیدانی بارەگای پارتەکانیانکردووە.
لەلایەکیتر ئۆفیسی ھەلبژاردنی پارێزگکان لە ڕێی ھۆبەکانی ڕاگەیاندن بەردەوامە لەگەڵ دامەزراوە حکومیەکان و ڕێکخراوە ناوخۆییەکان بە بەشداریکردن لە کۆڕو سیمینار و فێستیڤاڵەکان بەمەبەستی وشیاری ھەڵبژاردن و ھاندانی ھاوڵاتی بۆ سەرادنی ناوەندەکان بۆ خۆ تۆمارکردن.

لە چوارچێوەی پەیوەست بەوە،کۆمسیۆن لەڕێی سەرۆکی لیژنەی شیاندنی ژنان و لیژنەی تیمی جۆری کۆمەڵایەتی(جێندەر) بەبەستنی کۆڕ و سیمیناری ڕاوێژکاری لەگەڵ لایەنە پاڵپشتەکان کە ڕاوێژکاری تایبەتمەندی سەربە نوسینگەی ھاریکاری ھەڵبژاردن لە خۆگرتووەو یەکەی جۆری کۆمەڵایەتی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری عێراق(UNAMI) ونوێنەرانی دەزگای نێودەوڵەتی بۆ سیستمەکانی ھەڵبژاردن(IFES)و خانمە بەڕێوبەری پەیمانگەی عێراقی دەڤەرەکە ،تا گفتوگۆ بکرێت لە نیوەی دووەمی ساڵی(2022) بۆ بە ئامانج گرتنی جۆرە کۆمەڵایەتیەکان و بە دیھێنانی بەشداری راستەقینەیان لە پرۆسەکانی ھەڵبژاردن دا.
وە لە چوارچێوەی راھێنان ،کۆمسیۆن بە ھەماھەنگی تیمی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن وۆرکشۆپی راھێنان ئەنجامدەدات بۆ فەرمانبەرانی ھەماھەنگی و پاڵپشتی مەیدانی و ھۆبەکانی تۆماری دەنگدەران و تەکنەلۆژیای زانیاری لە ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان ،لەگەڵ ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک بە دوو خول لەسەر لایەنی ئەمنی سیبرانی بۆ فەرمانبەرانی ئۆفیسی نیشتیمانی و ناوەندەکانی تۆمار.

ووتە بێژی ڕاگەیاندن
2022/5/29

 

اترك تعليق