ووتەی ھەفتانە

بە راسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران ،کۆمسیۆن لەڕێی نوێنەرە یاساییەکانیەوە بەدواداچوون دەکەن بۆ ئەو داوایانەی کە لە دادگای باڵای فیدرالی تۆمارکراون و لایەنێکی بریتیە لە کۆمسیۆن و پەیوەندیان ھەیە بە پڕۆسەی دابەشکردنی کورسی و ڕێژەی کۆتای ژنان ھەیە،کە کۆمسیۆن لێکۆڵینەوەی کردوە لە ڕێژەی پێویست بە پێی دەستوری عێراقی و یاسای ھەڵبژاردن،کە کەمتر نەبێت لە ٪٢٥ی کورسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئاستی سەرجەم بازنەکانی ھەڵبژاردن ،کە یاسا دانەر (پشتبەست بە یاسا) (٨٣)بازنەی داناوە و ژمارەی نزمترینی پشکی ژنان لە ئەنجومەنی نوێنەران،پاشان کە ئەنجامی ھەڵبژاردنی(٢٠٢١) دەرچوو ژنان (٩٥) کورسیان بەرکەوت،(٥٥)یان لەسەر بنەمای دەنگی بەدەستھاتوو،(٤٠)یشیان بە پێی کۆتای ژنان پاڵپشت بە ڕێنمایی یاسای ھەڵبژاردن.
وە بۆ پتەوکردنی بنیاتی زانیاری و ھونەری و کرداری و بایەخی زۆری سەرۆکی کارگێری ھەڵبژاردن و بە فەرمانی وەزاری لە سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران ،ھەماھەنگی کار ئەنجام درا لەگەڵ تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن لە عێراق(UNAMI)بەمەبەستی ڕاھێنانی لۆجستی بۆ فەرمامبەرانی ئەوبەشە لە ئۆفیسی پارێزگاکان بە ئامانجی باشترکردنی شارەزایی فەرمامبەران لە پلاندانانی لۆجستی و ڕێکخستنی خشتەکاتیەکان و بەرێوەبردنی گەنجینەکان و تۆمارکردنی زانیاریەکان و پشکنینی کەلو پەلی ھەلبژاردن و پرۆسەی گواستنەوەیان،وەک ئامادەسازی بۆ ھەڵبژاردن لە داھاتوودا.
ھەر لەو چوارچێوەیەدا؛ لە کۆبوونەوەیەکدا کە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لەگەڵ تیمی نێودەوڵەتی (UNAMI)ئەنجامیدا گفت و گۆ کرا لەسەر میکانیزمی پشتیوانی کاری کۆمسیۆن لە بوارە جیاجیاکانی ھەڵبژاردن و بەھێزکردن و گەشەپێدانی تواناکانی میلاکاتی کۆمسیۆن بۆ زیاترکردنی شارەزایی کەڵەکەبویان لەپرۆسەکانی ھەڵبژاردن لە داھاتودا.
لە لایەکی دیکەوە،لیژنەی ناوەندی فەرمانبەرانی دەنگدان بۆ یەک ڕۆژ لە ھەڵبژاردنی تشرینی یەکەم ٢٠٢١،کۆبونەوەیەک سازدرا بۆ لێکۆڵینەوە لە دوایین کارەکانی دابەشکردنی شایستە داراییەکانیان لە پارێزگاکان و ڕێو ڕۆشتنی کاری لیژنەکە لە پەیوەندیان بە دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم بۆ ھەرسێ پارێزگای (ھەولێر و سلێمانی و دھۆک) وێڕای بە دواداچوون بۆ ئامادەکاریاکانیان بۆ ئەو مەبەستە.
وە کۆمسیۆن لە ڕێی ناوەندەکانی تۆماری سەر بە ئۆفیسی پارێزگاکانەوە بەردەوامە لەسەر داێەشکردنی کارتی دەنگدانی وەرگیراوە لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت،سەرەڕای دابەشکردنی کارتی دەنگدانی دەنگدەران بۆ ئەو دەنگدەرانەی کە پێشتر وەریان نەگرتوە ھەروەک تەواوکردنی کاری تۆمار بۆ ئەوانەی پێشتر خۆیان تۆمار نەکردووە،لە نێویاندا دەنگدەرە نوێیەکانی لە دایکبوانی(٢٠٠٤)، کە کۆمسیۆن (71.136)دەنگدەری تۆمارکردوە،لەگەڵ دابەشکردنی کارتی دەنگدەران(131.743) کارت کە کارتی دەنگدانی گشتی(11.395)و کارتی دەنگدانی تایبەت (111.198) و کارتی ئاوارەو ڕاگوێزراوان(9.150) ،کە ئەم دوو پڕۆسەیە بە ئامادەبونی(286)چاودێری ناوخۆیی بووە،لەگەڵ(124)بریکاری قەوارەی سیاسی ،وە ھەرکەس و لایەنێکیش بخوازێت ئاگاداری ئامارەکان بێت با لە ڕێی پێگەی فەرمی
کۆمسیۆن(http://ihec.iq تەماشا بکات.
وە گە چوارچێوەی ڕاھێنان و گەشەپێدانی میلاکات بەشی ڕاھێنان و گەشە پێدان پرۆژەی (ڕۆژی دەنگدان) لە سەرجەم پارێزگاکان جێبەجێکردووە، کەئامانج لێی پەردانە بە تواناکان و لە بوارەکانی:ڕێکارەکانی ھەڵبژاردن و شێوەکانی بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن،چوارچێوە یاساییەکان و ئاسایشی ھەڵبژاردن و ڕێکارەکانی دەنگدان بەپێی سیستەمی ئەلکترۆنی،و شێوازی پۆلێنکردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان)ھتد..
وە بە ڕەزامەندی ھەریەک لە سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران و سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن،لیژنەیەک پێکھێنرا بۆ ئەژمێرکردنی ماوەی خزمەتکردن بە گرێبەست بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست لەگەڵ خزمەتی دەرەوە لە دامودەزگافەرمیەکانی دەوڵەت تا ئامادەبێت بۆ کاتی پەسەندکردنی بودجە.
وە کۆمسیۆن کۆشش دەکات ۆ پەیوەندیگرتن و بەشداری فێستیڤاڵەکان و ۆورکشۆپ و سیمینارو کۆنفرانسەکان کە وەزارەتەکان و دامو دەزگاو ڕێکخراوە ناوخۆییەکان ڕێکیانخستووە،بەمەبەستی درێژەدان بە پردی پەیوەندی ھاوکاری و پتەوکردنی پیادەکردنەکانی دیموکراسی،لە ڕێی بەشداری کردنی شاندی ئۆفیسی ھەڵبژاردنی بەغداد⁄ڕەسافە لە ئاھەنگی کۆتایی چالاکیەکانی بەغداد پایتەختی لاوانی عەرەب،سەرەڕای بەشداری ئۆفیسی بەغداد⁄کەرخ لە(٢٣)ھەم پێشانگای بەغدادی نێودەوڵەتی بۆ کتێب،بەمەبەستی نوێکردنەوەی زانیاری و تۆماری بایۆمتری بۆ ھاوڵاتیان،لەڕێگەی دانانی پێگەیەک لە پێشانگاکەدا و تیمی تۆماری بایۆمتری لێ دانراوە و ڕونکردنەوە پێشکەشی ھاوڵاتیان کرا لەبارەی ھەر زانیاریەک لەسەر تۆمار و کارتی دەنگدان و ھەڵبژاردن وە بڵاوکردنەوەی نامە و پروشەری ڕێنمایی و ھاندانی کۆمسیۆن بۆ دەنگدەران.

 

ووتە بێژی ڕاگەیاندن
2022/5/22

 

اترك تعليق