ووتەی ھەفتانە

بە ھەوڵ و کۆششی بێ پەروای سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دادوەر (جەلیل عەدنان خەلەف) کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان پابەندێتیە کارگێڕی و داراییەکانی بەرامبەر زیاتر لە (300.000) فەرمانبەری دەنگدان کە بەشداربوون لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی تشرینی یەکەمی جێبەجێکردووە ،ئەوەش لەڕێی پۆلێنکردنی ناو و داتاکانیان و ھەماھەنگیکردنی لەگەڵ وەزارەتی دارایی بەمەبەستی پێدانی شایستە داراییەکانیان وە ھەروەھا ھەماھەنگیکردن لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ نوسراوی سوپاس و پێزانین بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت کە کاریان کردووە وەک کارمەندی دەنگدان،وە مامۆستایانی زانکۆ کە سەرپەرشتی ناوەندەکانی ھەڵبژاردن.
وە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن دادوەر (عامر موسا حسەینی) بۆ چالاککردنەوەی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن و ھاوکاری لەگەڵ دامودەزگاو دەستە فەرمی و نیمچە فەرمیەکان ؛ فەرمانگەی یاسایی لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن دستیکرد بە کارکردن بۆ جێبەجێکردنی پێداویستیەکانی ڕاسپاردەکە و لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان و تۆڕی راگەیاندنی عێراقی،و توێژینەوە دەکرێت بۆ ڕێگەکانی پەیوەندی و ھاوکاری بەردەوام لەگەڵیاندا لە بوارەکانی راگەیاندن و کارگێری و تا ئێستاش کاری لەسەر دەکرێت.
وە ئەنجومەنی کۆمسیاران لە ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ پتەوکردنی پەیکەری کارگێری و ڕێکخستن بۆ کۆمسیۆن لەڕێی کارکردن لەسەر ڕێکخستنی کاری کارگێڕی و ھونەری کۆمسیۆن ،ئەوەش لەڕێی دیاریکردنی فەرمانبەرە لێھاتووەکان بە ڕەچاوکردنی بەدەستھاتووى زانستی و پسپۆری زانستی وە ساڵانی خزمەتی .
وە لەڕووی ھونەریەوە ، فەرمانبەرانی ھونەری لە ھۆبەی ڕێکارو ڕاھێنان سەربە فەرمانگەی پرۆسەکان و تەکنۆلۆجیای زانیاری کاردەکەن لەسەر ڕاھێنانکردن بە کارمەندانی فەرمانگە و بەشە نا تایبەتمەندەکان لە ئۆفیسی نیشتیمانی، لەڕێی ئەنجامدانی ۆورکشۆپی ڕاھێنانی بەردەوام بۆ باسکردن و شیکردنەوەی ڕێکارەکانی دەنگدان ژماردن و جیاکردنەوەی دەگەکان،و ڕاھێنانیان لەسەر چۆنێتی بەکارھێنانی ئامێرەکانی ھەڵبژاردن( ئامێری خێراکردنی ئەنجامەکان و ئامێری ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان و ئامێری ووردبینکردنی ئەلکترۆنی و ئامێرەکانی ناردن).
وە لەگەڵ بەردەوامی ھەردوو پرۆسەی تۆماری بایۆمتری و دابەشکردنەوەی کارتی دەنگداندا، ھۆبەکانی ڕاگەیاندن و پەیوەندیە جەماوەریەکان لە ئۆفیسی نیشتیمانی و پارێزگاکان بەردەوامن لە ئامادەکردنی بابەتی رۆشنبیری و ھاندان و نامەی ڕونکردنەوەیی تایبەت بەو ڕێکارەکانی کۆمسیۆن کە لە پرۆسەی تۆماری بایۆمتری گرتوێتیەبەر و لە پێگە فەرمیەکانی کۆمسیۆن بڵاودەکرێتەوە، سەرەرای ھەماھەنگی کردن لەگەڵ دامودەزگاو فەرمانگەکان و زانکۆو پەیمانگەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی ،و سازدانی ۆورکشۆپ و سیمینار و کۆنفرانسی رۆشنبیری ؛بۆ وشیارکردنەوەی دەنگدەران و ھاندانیان بۆ سەردانیکردنی ناوەندەکانی نزیک شوێنی نیشتەجێبوون،بەمەبەستی ئەنجامدانی تۆماری بایۆمتری بۆ ئەوانەی تۆمارنەکراون پێشتر وە لەنێویاندا دەنگدەرە نوێیەکان تا لەدایکبووانی (2004)،وە ،کە لەم ڕووە ناوەندەکانی تۆماری سەربە ئۆفیسی پارێزگاکان و لە نێویاندا ھەردوو ئۆفیسی کەرخ و رەسافە لە بەغداد لە ماوەی ڕابردوودا (60.322) دەنگدەریان تۆمارکردووە ،لەگەڵ دابەشکرکارتی(95.846) کارتی بایۆمتری دەنگدەر و لەوەش (8.851) کارتی دەنگدانی گشتی و و(83.830)کارتی دەنگدانی تایبەت،و (3.165)کارتی دەنگدانی ئاوارەکان. و ڕاگوێزراوان،و ھەردوو پرۆسەکەش بە ئامادبوونی (250)چاودێری ناوخۆیى و (119)بریکاری پارتی سیاسی بووە،لەگەڵ ڕۆشتنی تیمی گەڕۆک کە(998)تیم بووەبە پاڵپشتی دەزگا ئەمنیەکان بۆ تۆماری دەنگدەران لە چادرگەکانی ئاوارەکان و دامودەزگاکانی میری،و بەئامانجگرتنی دەنگدەرە نوێیەکانیش بەمەبەستی تۆمارکردنیان بە نوسینەکی و بایۆمتری،وە ھەرکەس و لایەنێکیش کە کاروباری ھەڵبژاردن بۆیان جێگەی بایەخە و بخوازن ئاگاداری ئاماری پرۆسەکان بن دەتوانن لە ڕێگەی پێگەی فەرمی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان (http://ihec.iq) ئامارەکان بخوێننەوە بە شێوەی مانگانە.
وە لەم بوارەو پەیوەست پێیەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران و سەرۆکی کارگێری ھەڵبژاردن و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران و بەڕێوبەرە گشتیەکان چاوی کەوت بە بەرپرسی ھۆبەکانی کاروباری ناوەندەکانی تۆماری سەربە ئۆفیسی پارێزگاکان بۆ بەدواداچونکردنیان لە بەرەو پیرەوەچوونی دەنگدەران و،ڕادەی پابەندبونیان بە یاسا کارگێریەکان.

وتەبێژی ڕاگەیاندن

 

اترك تعليق