سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی بەریتانی لە عێراق

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دادوەر جەلیل عەدنان خەڵەف ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٤ی نیسانی ٢٠٢٢ لە بارەگای کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان پێشوازیکرد لە مارک برایسۆن باڵیۆزی بەریتانی لە عێراق ،کە ناوبراو پیرۆزباییکرد بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەم دواییەدا.
وە باڵیۆز برایسۆن ئاماژەیدا بەوەی کە ھەڵبژاردنی تشرینی یەکەمی٢٠٢١ لە باشترینی ھەڵبژاردنەکان بووە لە دوای ٢٠٠٣.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران سوپاسی میوانەکەی باڵیۆزی بەریتانیای کرد بۆ گرنگیدانی وڵاتەکەی لەڕێگەی باڵیۆزخانەکەیانەوە لە بەغداد بەبەردەوامی لەگەڵ کۆمسیۆن و پشتیوانی کردنی لەکارەکانیدا لەڕێی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق،و بەتایبەت لە بواری ڕاگەیاندن .
وە دادوەر جەلیل عەدنان خەڵەف سەرنجی باڵیۆزی بەرتانیای ڕاکێشا بۆ ئەوەی زۆرێک لە پوختەو ڕاسپاردەی پەسەندکراوی ئەنجومەنی کۆمسیاران ئامادەکراوە ، وەک دەرەنجامی ۆرکشۆپی وانە سود لێوەرگیراوەکان کە لەم دواییەدا کۆمسیۆن بەھەماھەنگی لەگەڵ تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن(UNAMI )بە کۆتایی گەیاند، کە دەبێتە ھۆکاری پەرەپێدانی کار و پێشخستنی کاراییبوونی دەزگاکە.
لە کۆتایی دیدارەکەشدا سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران سەردانەکەی باڵیۆزی بەریتانی بەرز نرخاند،و ھیوای پتەوبوون و بەردەوامی پەیوەندیەکانیشی خواست لەگەڵ سەرجەم نێردە دیبلۆماسیەکان ،کە لە عێراق کاردەکەن.

 

اترك تعليق