
ووتەی ھەفتانە
– کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کاردەکات لەسەر گەڕاندنەوەی بڕی بارمتە داراییەکان بۆ پاڵێوراوان و وەرگرتنی بڕی سزای دارایی سەرپێچیەکان.
– کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ھەڵوەشاندنەوەی پارتێکی سیاسی پەسەند دەکات.
– کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لێکۆڵینەوە دەکات بۆ بڵاو بوونەوەو شوێنی نیشتەجێبوونی دەنگدەران.
– کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان پاش ڕاسپاردەو بیرۆکەکان کۆتایی بە ۆرکشۆپی ھەڵسەنگاندنی کارایی خۆی دەھێنێت لە ھەڵبژاردنی ٢٠٢١
کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ھەوڵدەدات بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاسایی و کارگێڕیەکان بۆ گێڕانەوەی بڕی بارمتە داراییەکان بۆ پاڵێوراوە دەرچووەکان لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ٢٠٢١ لە ڕێگەی داواکاری کەسی کە لە سەرجەم ئۆفیسی پارێزگاکان پێشکەشدەکرێت دوای لێوەرگرتنی بڕی سزای دارایی سەرپێچیانە لەوانەیان کە سەرپێچی سیستمی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠٢٠یان کردووە،لەگەڵ ئەوەی سەرجەمی پاڵێوراوە سەرپێچیکارەکان پێڕاگەیاندنیان پێدراوە لەبارەی دەرچوونی سەرپێچیانەی دارایی لەسەریان و پێویستی دانی ئەو بڕە لەماوەیەک کە بە( 10) ڕۆژ دیاریکراوە لە ڕۆژی پاش پێڕاگەیاندن.
لە لایەکی تر، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە پرۆسەی دابەشکردنی پاداشتە داراییەکانی فەرمانبەرانی ڕۆژی دەنگدان کە بەشداربوون لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ٢٠٢١،کە لەڕێگەی بەڕێوبەرایەتی گەنجینەکانی دەوڵەت لەسەرجەم پارێزگاکان دابەشدەکرێت بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنەی تایبەتی پێکھێنراو لە ئۆفیسی پارێزگاکان بۆ بەدواداچوونی پرۆسەی دابەشکردنەکە،وە پارێزگاکانی (موسەنا و نەجەف و کەربەلا ) لە پرۆسەکە تەواوبوون و ھەریەک لە پارێزگاکانی (واست و میسان و نەینەوا و ئەنبار) لەوەدان بە کۆتا بگەن و پارێزگاکانی دیکەش پاداشتە داراییەکەیان بە ڕێژەی جیاجیا دابەشکردووە.
وە بە ئاراستەکردنی کارگێڕی ھەڵبژاردنی کۆمسیۆن ، ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان لێکۆڵینەوە دەکەن بۆ دابەشبوون و بڵاوبوونەوەی دەنگدەران بۆ زانینی ئەو شوێنانەی لێی ھەن،وە ئەژمێرکردنیان تا تیمی گەڕۆک بچنەلایان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی بایۆمتری بۆیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی ئەمنی،سەرەڕای بەردەوامی پێشوازی لە دەنگدەران لە ناوەندەکانی تۆمار بۆ تەواوکردنی پرۆسەی تۆماری بایۆمتری بۆ دەنگدەرە نوێیەکان و ئەوانەی پێشتر تۆمارنەکراون،وێڕای پێدانەوەی کارتی بایۆمتری بەئەو دەنگدەرانەی تۆمارکراون و کارتەکانیان تا ئێستا وەرنەگرتووە.
لە چوارچێوەیەکی دیکەدا،کۆمسیۆن بڕیاریدا بە ھەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە پارتە سیاسیەکان، لەسەر بنەمای داوایەکی پێشکەشکراو بە فەرمانگەی کاروباری پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان لەلایەن دەستەی دامەزرێنەر، بڕیار درا بە ھەڵوەشاندنەوە.
وە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە شاری سلێمانی کۆتایی ھێنا بە ۆرکشۆپی ھەڵسەنگاندنی کارایی خۆی لە ھەڵبژاردنی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١،پاش چەند ڕۆژ لە ووتوێژو پێداچوونەوە جومگەکانی پەیوەست بە کاری دوا ھەڵبژاردن .
وە لە ۆرکشۆپەکەدا ھەڵسەنگاندنێکی گشتگیرکرا بۆ پلانی ئۆپەراسیۆنی کۆمسیۆن و ڕێوشوێنە یاساییەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ سکاڵاو تانەکان وە ڕاگەیاندن و پەیوەندیە جەماوەریەکان ، سەرباری دۆسیەی ڕێوشوێنی تۆماری دەنگدەران و ڕاھێنان و ئاسایشی ھەڵبژاردن،لەگەڵ دیزاینی کاغەزی دەنگدان و تۆماری پاڵێوراوان و ڕاھێنانی فەرمانبەرانی دەنگدان،سەرەڕای ئەوانەش کاری فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان و بەشداری ژنان لە ھەڵبژاردنەکان.
وە لە ووتەی کۆتایی ۆرکشۆپەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دادوەر جەلیل عەدنان خەلەف جەختیکردەوە لەسەرئەوەی قۆناغی داھاتوو دەبێتە قۆناغی پتەوکردنی پیشەیی ،کە دامەزراوەی کۆمسیۆنی پێ دەرکەوتووە لە ڕابردوو وە لەدوای کۆتا ھەڵبژاردنیش.وە ۆرکشۆپەکە زۆرێک لە ھاتنەناوەوەی بۆ ووتوێژەکان بە خۆوە بینی لەلایەن سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن دادوەر عامر حسەینی و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران لەبارەی تەوەرە جیاجیاکانی کارگێڕی و یاسایی و ڕاگەیاندن و ئۆپەراسیۆنیەکان لەو ۆرکشۆپەدا.
اترك تعليق

