ووتەی ھەفتانە

* کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لەڕێگەی ناوەندەکانی تۆمارەوە بەردەوامە لەپێشوازیکردنی دەنگدەرە نوێیەکانی لەدایکبووانی(٢٠٠١-٢٠٠٢-٢٠٠٣-٢٠٠٤).

* فەرمانگەی کاروباری پارت و ڕێکخراوەکان بەردەوامە لە سەرپەرشتیکردنی کۆنگرەی ئەو پارتانەی مۆڵەتی فەرمی دامەزراندنیان ھەیە.

لە جێبەجێکردنی پلانی دانراوی ھونەری و میدیایی بۆ پرۆسەی تۆماری بایۆمتری،کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لەڕێگەی ناوەندەکانی تۆماری بایۆمتری سەر بە ئۆفیسی پارێزگاکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن؛ بەردەوامدەبێت لە پێشوازی دەنگدەرە نوێیەکانی لەدایکبووانی ( ٢٠٠١٢٠٠٢٢٠٠٣_٢٠٠٤ ) لەسەرتاسەری عێراق، لەو بارەیەشەوە ھەماھەنگی کراوە لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ ڕێکخستنی کۆڕوسیمیناری تایبەت بە ڕۆشنبیری ھەڵبژاردن لە زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکان بۆ خوێندکاران و کارمەندەکانیان، وە ئەنجامدانی پرۆسەی تۆماری بایۆمتری بۆ ئەوانەیان کە تۆمارنەکراون.ھەروەھا ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەش کراوە تا پلانی ووشیاری دەنگدان لە ناوەندەکانی خوێندن جێبەجێبکرێت بۆ ئەو خوێندکارانەی تەمەنیان نزیکبووەتەوە لە بەشداریکردنیان لە پرۆسەی ھەڵبژاردن.

لەلایەکی دیکەوە،فەرمانگەی کاروباری پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان لەڕێگەی تیمە پێکھێنراوەکانی لە فەرمانبەری تایبەتمەند لە فەرمانگەو سەرجەم ئۆفیسی پارێزگاکانی سەربە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە بەدواداچوون و سەرپەرشتیکردنی کۆنگرەی ئەو پارتانەی کە مۆڵەتپێدراون بە شێوەیەکی فەرمی ، ئەمەش لە چوارچێوەی بە پێداویستی دانان و مەرجی دامەزراندنی پارتە سیاسیەکانە بە پێی یاسای پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان ژمارە (٣٦) ساڵی ٢٠١٥،کە سەرجەم پارتەکان لەکاتی ئارەزوویان بۆ گۆڕینی سەرۆک و ئەندامانی ئەمینداری گشتی بۆ پارت یاخود ئەمیندار و جێگرەکانی ،ملکەچ دەبن بۆ سەرپەرشتی و بەدواداچوونی فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکانی سەربە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بەمەبەستی پێدانی ڕەزامەندی فەرمی بە کۆنگرەکانیان کە لەڕێکار و مەرجە یاساییەکاندا دیاریکراوە.

لەلایەکیترەوە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن سورە لەسەر دابینکردنی ژینگەیەکی پارێزراو بۆ کۆگاکردنی ئامێرەکانی ھەڵبژاردن و لە ھەوڵدایە بۆ گرتنەبەری ھەموو ڕێوشوێنەکانی پارێزگاریکردن لە ئامێرەکان. لەسەر ڕاسپاردەی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دادوەر جەلیل عەدنان خەڵەف وە سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن دادوەر عامر موسا حسەینی،سەرجەم بەڕێوبەری ئۆفیسی پارێزگاکان ڕاسپێردراون بە سەردانی مەیدانی گەنجینەکانی کۆمسیۆن کە تایبەتن بە کۆگاکردنی ئامێرەکانی ھەڵبژاردن و کاغەزی دەنگدان، تا لە نزیکەوە ئاگاداربن لە گرتنەبەری میکانیزمە پەیڕەوکراوەکان و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ھەڵگرتن و کۆگاکردنی ئامێرەکانی ووردبینی ئەلکترۆنی و ژماردن جیاکردنەوەی دەنگەکان و مادە ھەستیار و ناھەستیارەکان کە لە ھەڵبژاردنی ڕابردوو بەکارھێنراون،وە میکانیزمی بەستەکردنی کاغەزی دەنگدان و فۆرمە پاشکۆکان و دڵنیابونەوە لە گرتنەبەری سەرجەم ڕێوشوێنەکانی پاراستنی ئامێرەکان بە پێی مەرجەکانی پاراستن و سەلامەتی.

لە کاروباری داراییش دا ، کۆمسیۆن لە ڕێگەی ئۆفیسی پارێزگاکانەوە بە شێوەیەکی بەردەوام بەدواداچوون دەکات بۆ پرۆسەی دابەشکردنی پاداشتی فەرمانبەرانی ڕۆژی دەنگدانی بەشداربوو لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی٢٠٢١،کە لە ئێستادا لە بەڕێوبەرایەتی گەنجینەکانی دەوڵەت لەسەرجەم پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت و لیژنەی تایبەتمەندی بۆ پێکھێنراوە بە مەبەستی کارئاسانی کارگێڕی لە چوارچێوەی مەرج و ڕێنماییە کارپێکراوەکان ،و لەئێستاشدا پارێزگای موسەنا پرۆسەی دابەشکردنەکەی تەواوکردووە و پارێزگای واست لەوەدایە بگاتە کۆتایی پرۆسەکە.

 

اترك تعليق