
ووتەی ھەفتانە
-کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دەست بە پرۆژەی بایۆمتری دەکاتەوە.
-لەدایک بووی ٢٠٠٤ لە لیستی دەنگدەرانی نوێدان.
– کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کارتی بایۆمتری دەگەڕێنێتەوە.
بۆ پارێزگاریکردن لەمافی دەستوری و بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن دا، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بانگێشتی دەنگدەرانی لەدایکبوانی(٢٠٠٤) کە (١٨)ساڵی تەمەنیان تەواوکردووە سەردانی نزیکترین ناوەندی تۆمار بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی داتاکانیان بە نوسین و ھەروەھا بایۆمیتری،لە چوارچێوەی پرۆژەی تۆماری بایۆمیتری بەردەوامدا لە پێشوازی دەنگدەرانی تۆمار نەکراو بەشێوەی بایۆمتری زیادبکرێن لەگەڵ دەنگدەرانی تۆمارنەکراوی لە دایکبووانی ساڵەکانی (٢٠٠١-٢٠٠٢-٢٠٠٣) کە ژمارەیان (1.648.993) دنگدەری تۆمارنەکراوە.
لە ھەمان بواردا، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دەست دەکاتەوە بە دابەشکردنی کارتی بایۆمتری دەنگدەرانی ماوە کە ژمارەیان (2.130.000) کارتی وەرنەگیراوە لە سەرجەم جۆرەکانی دەنگدەران (گشتی و تایبەت) بە وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانی ئەلکترۆنی کۆن گەر ھەبوو یاخود پسوڵەی لێوەرگرتنی کارت، وە لە حاڵەتی وونبونی کارتەکەشدا ڕێکارەکانی وونبونی کارت دەگیردرێتەبەر.
وە لە بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دادوەر (جەلیل عەدنان خلەف) بۆ فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە ڕامیاریەکان بۆ وەستان لەسەر ئاستی کارکردن و فەراھەمکردنی پێداویستیەکانی کارکردن،فەرمانگەکە بەردەوامە تۆمارکردنی پارتەکان و بەدواداچوون و ھەڵسەنگاندنی ئەوانەی پێشتر تۆمارکراون لە ڕێی سەردانی مەیدانی بۆ بارەگای پارتەکان( سەرەکی و لاوەکی) کە فەرمانگەو ھۆبەکانی سەر بە فەرمانگەکە لە ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان پێی ھەڵدەستن بۆ بینینی واقیعی کار تیایاندا.
لەڕووی کارگێڕی و ھونەری ،بەڕێوبەری ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان بەردەوامن لە سەردانە مەیدانیەکان بۆ بەدواداچوونی کاری ناوەندەکانی تۆمار بۆ وەستانەوە لەپاڵ ئامادەکاریەکان و پێداویستیەکان لە پێشوازی دەنگدەران سەرەڕای ھەماھەنگیکردنی ئەمنی لەگەڵ لایەنە ئەمنیەکانی پەیوەندیدار بۆ پاراستن و سەلامەتی دەنگدەر و ناوەندەکانی ھەڵبژاردن:کە ئەمەش بە ڕاسپاردەی سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن دادوەر عامر موسا حسەینی لەبەر پێویستی ئاسانکاریکردن بۆ ھەردوو پرۆسەی تۆمار و دابەشکردن.
وە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە سلێمانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن”یونامی” ۆرکشۆپێکی ڕێکخست بۆ پێداچوونەوە بە بەرھەمی کارەکانی،کە تێیدا بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران و ئەندامانی ئەنجومەن، گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێک دەکرێت لە بوارەکانی ڕاگەیاندن و ڕاھێنان و تۆماری دەنگدەران و بەڕێوەبردنی داتاکان، ھەروەها جگە لەوانەش لە لایەنی ھونەری و کارگێڕی و یاساییەکان گفتوگۆ دەکرێت.
ووتەبێژی ڕاگەیاندن
٢٠⁄٣⁄٢٠٢٢
اترك تعليق

