
ووتەی ھەفتانە
لە دیدارێکی تایبەتدا،#سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دادوەر #جەلیل عەدنان خەڵەف ڕاپۆرتی کۆتایی پەیوەست بە چاودێری #ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتی ساڵی٢٠٢١ وەرگرت لە سەرۆکی نێردەی #یەکێتی ئەوروپا کە ئاماژەیداوە بە کۆمەڵێک تێبینی لەبارەی ھەڵبژاردنەکەوە.وە ئاماژەی لێھاتوویی #کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی لەخۆگرتوە لەڕووی ھونەری بەشێوەیەکی گشتی،کە ھەڵسەنگاندنی ئەدای کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کراوە لە ئاستی نیشتمانی و پارێزگاکانیشدا بە شێوەیەکی پۆزەتیف لە چوارچێوەی پلانی کارکردنیدا لە ناو ماوەیەکی گونجاو و پاراستنی سیستمی ژماردن و جیاکردنەوەی ئەلکترۆنی وە ڕێکخسن و ڕوونی پرۆسەی دەنگدان کە چاودێری نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و بریکاری پارتە سیاسیەکان ئامادەیبوون.لەگەڵ ئاماژەدان بە بڕێک لەو لەمپەرانەی کە ڕوبەرووی کاری کۆمسیۆن بووەوە و شوێنەواری ھەبوو.وە #سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران ئامۆژگاریدا بە پێویستی پێکھێنانی لیژنەی ھونەری پرۆسەسازی و دارایی و کارگێڕی و ڕاگەیاندنی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە لایەنە جیاوازەکانی ڕاپۆرتەکە بۆ وەستان لەسەر ئەو کەموکورتیانە تا وانەی ھەڵێنجراوی لێ دەرخرێت و تێپەڕاندنیان لە پرۆسەی ھەڵبژاردن لە داھاتوودا.
لە چوارحێوەی پەیوەست بەوەدا ،دامەزراوەی نێودەوڵەتی بۆ سیستمەکانی ھەڵبژاردن(IFES) بەردەوامە لە ڕێکخستنی وەرشەکانی پوختەکردن بۆ فەرمانبەرانی کۆمسیۆن بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی #ئەنجومەنی کۆمسیاران و #سەرۆکی ئیدارەی ھەڵبژاردن؛ بۆ دیاریکردنی ئەو لەمپەر و گرفتانەی کە ڕوبەرووی کاری دامەزراوەکە دەبێتەوە لە ماوەی قۆناغەکانی پرۆسەی ھەڵبژاردن و پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن وە دانانی چارەسەر بۆیان و کارکردن پێی لە ئایندەدا.
وە لە گرنگیدانی #سەرۆک و ئەندامانی #ئەنجومەنی کۆمسیاران بە ڕێکخراوەی ڕاگەیاندن لە کۆمسیۆن ،لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ھەماھەنگیکردنی لەگەڵ دامەزراوەکانی ھاوپەیوەندی دەوڵەت بۆ گەشەدان بە لێھاتوییەکانی ڕاگەیاندن و ئاڵوگۆڕی شارەزاییەکان.
وەلە ھەمان چوارچێوەدا #کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کاری کردووە لەگەڵ #تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن لە عێراق(UNAMI ) بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ھەڵمەتەکانی وشیارکردنەوە لە ڕاگەیاندنەوە ،ئەویش بە سەردانی مەیدانی تیمی ناوبراو بۆ ئۆفیسی ھەڵبژاردن لە پارێزگاکان بۆ خوێندنەوەی پلانەکانی ڕاگەیاندنی جێبەجێکراو لە قۆناغەکانی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ڕابردوو و ھەڵسەنگاندنیان و ڕاسپاردە بۆ بەدیھێنانی باشترین ڕێگەکانی گەیشتن بە دەنگدەر و ھاوبەشانی پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە ئایندە و فراوانکردنی بەشداری دیموکراسیانە.
وە #فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان و ھۆبەکانی سەربەو فەرمانگەیە لە ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان بەردەوامن لە بەدواداچوون و ھەڵسەنگاندن و چاودێری چالاکی پارتەکان لەڕێی سەردانی مەیدانی پارتە تۆمارکراوەکانی و ژمارەیان (٢٩٧) پارتە،بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونیان بەو ڕێکارو مەرج و ڕێنماییانەی ئەنجومەنی کۆمسیاران و سەرپێچینەکردنیان بۆ یاسای پارتەکان ژمارە ٣٦ساڵی٢٠١٥.
اترك تعليق

