
ووتەی ھەفتانە
سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران لەگرنگیدانیان بۆ بەشداری سەرجەمی ئاوارەکان چ لە ناوەوە یان دەرەوەی عێراق ( بە تایبەت ئەو دەنگدەرانەی دەرەوەی وڵات بە ھۆی بڵاوی پەتا و ھۆکاری دیکە بەشداری ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتی ڕابردوویان نەکرد)٠ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بە دانانی واڵێک لە پێگەیەکی ئەلکترۆنی کۆمسیۆن تایبەتبێت بە دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات بۆ زانینی سەرژمێریکردنیان و ئەو شوێنانەی لێی ھەن تا سودی لێ وەربگیرێت لە دانانی پلانێکی گونجاو بۆ تۆمارکردنیان بە شێوەی بایۆمتری بۆ ئەوەی گرەنتی مافی دنگدانیان بکرێت بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو.
لە چوارچێوەی پەیوەست بەمەش سەرۆکی ئیدارەی ھەڵبژاردن فەرمانیکرد بە سەرجەم ئۆفیسەکانی ھەڵبژاردن لەپارێزگاکان ھەستن بە ژمێرەی ئەلکترۆنی بۆ کارتی دەنگدانی بایۆمتری دەنگدانی تایبەت و ناردنەوەی بۆ ئەو ئۆفیسانەی کە سنوری دەنگدانەکانی کارتەکانی بۆ دەگەڕێتەوە ،بەمەبەستی دەستکردن بە دابەشکردنی لەڕێی ناوەندەکانی تۆمار کە ژمارەیان(١٠٧٩) ناوەندە لە سەرتاسەری عێراق دا.
وە بۆ پاراستنی ئامێرە ئەلکترۆنیەکانی دەنگدان،کۆمسیۆن چەند لێژنەیەکی ھونەری پێکھێنا بۆ پاڵپشتی فەرمانبەری گەنجینەکان لە بەرپرسیارێتیەکەیان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی پشکنین و بارگاویکردنی ئەلکترۆنی ئامێرەکان وە چاکردنەوەو گرەنتیکردنی بەردەوامی کارکردنی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان و چارەسەرکردنی ھەر گرفتێک کە ڕووبەروویان بووبێتەوە.کە کۆمسیۆن کۆمپانیای میرۆی کۆری ڕاسپاردووە بە ئامادەکردنی پرۆگرامێک و دانانی میکانیزمێک بۆ پشکنین و بارگاویکردنی ئەلکترۆنی ئامێری دەنگدان و ووردبینی ئەلکترۆنی و ئامێری ناردنی ئەلکترۆنی ئەنجامی دەنگدان.
لەلایەکی دیکە، ئەنجومەنی کۆمسیاران ڕەزامەندی دا لەسەر کردنەوەی سندوقەکانی دەنگدان و جەردکردن و جیاکردنەوەی پێکھاتەکانی ناوی لە بابەتی ھەستیار و ناھەستیار ،وە ھەروەھا دانانی میکانیزمی لەناودانی ئەو کاغەزانەی بەئەلکترۆنی پارێزراون بەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان ⁄کۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی پترۆکیمیاوی بۆ سوودوەرگرتن لێیان و دووبارە بەکارھێنانەوەیان.
وە لەوەی تایبەتە بە فەرمانبەری دەنگدان ،کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دەستیکردوە بە دابەشکردنەوەی کارتی بایۆمتری دەنگدان کە لێیان وەرگیرابوو لە ڕۆژی دەنگدان بە مەبەستی وەرگرتنی ئەو پاداشتەداراییەی بڕیاری لەسەر دراوە،کە ئێستا ھەردوو ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگای نەجەف و موسەنا تەواوبوون لەڕێی گەنجینەکانی دابەشکردنی دەوڵەت لەو پارێزگایانە،وە گەنجینەی دارایی ئەو پارێزگایانەشی ماون بە ھەمان میکانیزم بەوکارە ھەڵدەستن لەپاش تەواوبوونی سەرجەم پێداویستیە کارگێڕی و یاساییەکانی کۆمسیۆن.
وە پەیوەست بە بەردەوامی دامەزراوەیی ،کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن لەڕێی ئۆفیسی ھەڵبژاردنەکانەوە کاردەکات بۆ درێژکردنەوەی پردەکانی ھەماھەنگی لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەت کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان ھەیە لە پرۆسەکانی ھەڵبژاردن وەک ئامادەسازی بۆ ھەڵبژاردن لە داھاتوودا.
وە بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ سیستمەکانی ھەڵبژاردن (ئایفس)کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن وەرشەیەکی ئەنجامدا بۆ وانە بەدەستھاتووەکان،کە چەندین تەوەری تێدا گفتوگۆکرا،لەوانە: تۆماری دەنگدەران و کارتی دەنگدەر. ئامادەکردن و پرۆگرامکردن وشیاندنی ئامێرەکانی ھەڵبژاردن. ئارامی ھەڵبژاردن. ڕاگەیاندن و پەیوەندی جەماوەری .پارت و کاروباری پاڵێوراوان.سکاڵاو تانەکان.
ووتەبێژی ڕاگەیاندن
٢٠٢٢⁄٢⁄٢٨
اترك تعليق

