
دۆسیەی #تانەکان لە قۆناغی کۆتاییدایە
#کۆمسیۆن کۆتاییھاتنی ژماردن و جیاکردنەوەی ئەو وێستگانەی بەڵگەیان لەبارەوە پێشکەشکرابوون لە چوارچێوەی پاشکۆی تانەی پاڵێوراوەکانی #کەرخ و #ڕەسافە ڕادەگەیەنێت.
#کۆمسیۆنی_باڵای_سەربەخۆی_ھەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ ھەینی ٥ی تشرینی دووەم ٢٠٢١ کۆتاییھاتنی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی ئەو وێستگانەی بەڵگەیان لەبارەوە پێشکەشکراون لە چوارچێوەی پاشکۆی تانەی پاڵێوراوەکانی کەرخ و ڕەسافە ڕادەگەیەنێت، بە ئامادەبوونی نوێنەری پاڵێوراوە تانەدەرەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندنە ڕێپێدراوەکان.
ئەنجامی ووردبینی ئەو بەڵگانەش بەرز دەکرێتەوە بۆ #ئەنجومەنی_کۆمسیاران ؛بۆ وەرگرتنی ڕاسپاردەی گونجاو لە بارەیەوە لە ژێر ڕۆشنایی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان. لە ھەمان چوارچێوەدا سبەی شەممە، ڕوانین دەکرێت لەو بەڵگانەی کە پێشکەشکراوە لە چوارچێوەی پاشکۆی تانەکانی پاڵێوراوانی پارێزگاکانی #زیقار و #کەرکوک و #سەڵاحەدین و #نەینەوا بۆئەوەی دۆسیەی تانەکانیان بەتەواوی یەکلابکرێتەوە، دوای تەواوکردنی پێداچوونەوەو ووردبینی لەبارەی ئەو بەڵگانەی بە شێوەی پاشکۆ پێشکەشکراون و ئاماژەیان پێدراوە.
اترك تعليق

