
دۆسیەی #تانەکان لە قۆناغی کۆتاییدایە
-#کۆمسیۆن کۆتاییھاتنی ژماردن و جیاکردنەوەی ئەو وێستگانەی بەڵگەیان لەبارەوە پێشکەشکرابوون لە چوارچێوەی پاشکۆی تانەی پاڵێوراوەکانی پارێزگاکانی دیالە و بابل و کەربەلا و نەجەف ڕادەگەیەنێت.
#کۆمسیۆنی_باڵای_سەربەخۆی_ھەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە٤ی تشرینی دووەم کۆتاییھاتنی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی ئەو وێستگانەی بەڵگەیان لەبارەوە پێشکەشکراون لە چوارچێوەی پاشکۆی تانەی پاڵێوراوی پارێزگاکانی دیالە و بابل و کەربەلا نەجەف ڕادەگەیەنێت، بە ئامادەبوونی نوێنەری پاڵێوراوە تانەدەرەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندنە ڕێپێدراوەکان.
ئەنجامی ووردبینی ئەو بەڵگانەش بەرز دەکرێتەوە بۆ #ئەنجومەنی_کۆمسیاران ؛بۆ وەرگرتنی ڕاسپاردەی گونجاو لە بارەیەوە لە ژێر ڕۆشنایی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان. لە ھەمان چوارچێوەدا سبەی ھەینی، ڕوانین دەکرێت لەو بەڵگانەی کە پێشکەشکراوە لە چوارچێوەی پاشکۆی تانەکانی پاڵێوراوانی ھەریەک لە کەرخ و ڕەسافەی بەغداد بۆئەوەی دۆسیەی تانەکانیان بەتەواوی یەکلابکرێتەوە،دوای تەواوکردنی پێداچوونەوەو ووردبینی بۆیان.
اترك تعليق

