
ڕۆژی حەوتەم لە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی #تانەکان
#کۆمسیۆن تەواوبوونی ژماردن و جیاکردنەوەی وێستگەکانی ھەردوو پارێزگای #زیقار و #سەڵاحەدین ڕادەگەیەنێت.
#کۆمسیۆنی_باڵای_سەربەخۆی_ھەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی تشرینی دووەمی٢٠٢١ تەواوبوونی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی وێستگە تانە لەسەرکراوەکانی ھەردوو پارێزگای زیقار و سەڵاحەدینی ڕاگەیاند، بە ئامادەبوونی نوێنەری پاڵێوراوە تانەدەرەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندنە ڕێپێدراوەکان.
وە ئەنجامی پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی ھەردوو پارێزگای ناوبراویش بەرز دەکرێتەوە بۆ #ئەنجومەنی_کۆمسیاران بۆ وەرگرتنی ڕاسپاردەی گونجاو لە بارەیەوە لە ژێر ڕۆشنایی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان. لە ھەمان چوارچێوەدا سبەی چوارشەمە دەست دەکرێت بە ژماردن و جیاکردنەوەی وێستگەکانی تانە لەسەردراوی پارێزگای #بەسرە .
اترك تعليق

