ڕۆژی چوارەم لە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی #تانەکان #کۆمسیۆن تەواوبوونی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی وێستگەکانی #کەرخ ی بەغداد ڕادەگەیەنێت

#کۆمسیۆنیباڵایسەربەخۆی_ھەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ شەممە ٣٠ ی تشرینی یەکەم تەواوبوونی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی وێستگە تانە لەسەرکراوەکانی #کەرخ ی #بەغداد ی ڕاگەیاند، بە ئامادەبوونی نوێنەری پاڵێوراوە تانەدەرەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندنە ڕێپێدراوەکان.
شایەنی ووتنە ئەنجامی پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی #کەرخ ی بەغدادیش بەرز دەکرێتەوە بۆ #ئەنجومەنی_کۆمسیاران بۆ وەرگرتنی ڕاسپاردەی گونجاو لە بارەیەوە لەبەر ڕۆشنایی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان. لە ھەمان چوارچێوەدا سبەی یەکشەممە دەست دەکرێت بە پرۆسەی جیاکردنەوەو ژماردنی دەستی وێستگەکانی تانە لەسەردراوی پارێزگاکانی #ھەولێر و #کەرکوک و #کەربەلا و #مثنى و #قادسیە و #ئەنبار ،لەکاتێکدا ڕۆژی دووشەممە تایبەتە بە پارێزگای زیقار.

 

اترك تعليق