
وتەی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دادوەر جلیل عدنان خەلەف لە کۆتایھاتنی دەنگدانی تایبەت لەزنجیرە رێکارەکان و بەشداری کردنی باش ئەمرۆ لەکاتژمێر ٧ی بەیانی دەستی پێکرد بۆ ٦ ی ئێوارە رێکارەکانی دەنگدانی تایبەت بە بەشداری کردنی ئەو توێژەی کەپێک ھاتوە لە ھێزی سەربازی و راکوێزراون و کۆمەلێکی تری دەنگدەر ئەگرێتەوە لە ٨/١٠/٢٠٢١ دا چاودێری کردنی رێرەوی ئەمرۆی ھەلبژاردن کە بەژداری و تێبینیانەی کە فەرمانبەرانی کۆمسێۆن تۆمار کراوە وە ھەروەھا تیمی راگەیاندن ئەوەمان پیشان دەدات کە ئەم ھەلبژاردنە جیاوازە لە ھەلبژاردنەکانی تر بەکردار جێبەجێمان کرد وە لەکاتژمێر ی بەیانی زوو ھەموو ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران سەردان و چاودێری کردن و بە دواداچونیان بۆ ھەلبژاردن کردوە لەسەر ئاستی ناوەندی دەنگدان لە بغداد و دەرەوەی ئەتوانین بڵێن ئەم رۆژە بە بینی بەژداریەکی زۆر ئاماژەیە بە رێژەی سەرەتای سەرکەوتن لەم ھەلبژاردنە ، دانگدان بە بێ لایەنی بەرێوە چوو بێ ھیچ تۆمارکردنێکی پێشێل کردنی ئاسایش لەکاتێکدا دەمەزراوەکەمان چاودێری ھەموو ئەو راپۆرتانەیان کردووە کەلیژنەی دیاری کردنی سەرپێچی بۆ گرتنە بەری رێوشوێنی پێویست
سوپاسی ھەموو ھێزە سەربازیەکان دەکەین کە ھەستان بە جێبەجێ کردنی ئەرکی نیشتمانیان وە دەنگیان دا بەو کەسەی کە نوێنەرایەتیان دەکات ئەوەی دەمانەوێت کە لە ھەلبژاردنی رۆژی یەک شەممە بەھەمان شێوە بێیت وە بە بەژداریەکی فراوان و بە سەرکەوتوی جێبەجێ ببێت لە چوارچێوەی ئەوەی بەدەستمان ھێناوە لە ھەلبژاردن تیروپشکمان کرد بۆ ئەو سندوقانەی دەنگدان کە بژاردنی دەستی تێدا بکرێیت بۆ تەواوکردنی ئەوەی بەدەستمان ھێناوە لە دەنگدانی تایبەت وە بە روونی رامانگەیاند و بە ئەمانەتەوە جێبەجێمان کرد
لە کۆتایدا زۆر سوپاسی ھەموو دادوەرکان دەکەم لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە ئەمرۆ لەگەڵماندا بوون وە ئاگادار کردنەوەکانیانمان وەرگرت لەسەر پێشێلکاریەکان دووبارە سوپاسی ھەموو ێەندامانی لیژنەی باڵا دەکەین لەسەرووی ھەموویانەوە بەرێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سوپاسی فەرمانبەر و کارماندەکانمان دەکەین بەو ئەرکەی کە ێان سپێردرا بوو جێبەجێان کرد زۆر سوپاسی رۆژنامە نوسان و ئەو چاودێرانەی کە پشتگیریان کردین لە پرۆسەی ھەلبژاردن
٨/١٠/٢٠٢١
اترك تعليق

