ووتەی ھەفتانە

* سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران: کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان پارێزەری دەنگی دەنگدەرانە و بەوپەڕی بەرپرسیارێتی و ئەمانەتپارێزی ئەنجامی دەنگدان ڕادەگەیەنێت.

* کۆمسیۆن بەردەوامە لەسەر دەرچواندنی پێناسی ناساندن بۆ چاودێران و میدیاکاران.

* کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بەپەرۆشە بۆسەلامەتی دەنگدەر بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی تەندروستی لە ڕۆژی دەنگدان.

ووتەی ھەفتانە

ھەشت ڕۆژ و ئەکەوینە بەردەم ڕووداوی ھەڵبژاردنێک کە کۆمسیۆن بەڵێنی بەدیھێنانی داوە لەم ١٠ی تشرینی یەکەمەدا،سەرەڕای بەربەستە زۆرەکان،کۆمسیۆن ڕایدەگەیەنێت کە بە تەواوی لەلایەنی ھونەری و ئیداری ولۆجستی ڕێکخراو ئامادەیە بۆ پرۆسەی دەنگدان بە ھاوکاری و ڕاوێژ لەگەڵ تیمی ھونەری تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن،وە ئەمەش جەختی لەسەرکراوەتەوە لەلایەن سەرۆکی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق بەڕێز جنین بلاسخارت کە لەمیانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دادوەر (جەلیل عدنان خەلەف) لەسەر بەدەمەوەھاتنی بەردەوامی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان و پاڵپشتی بەردەوام بۆ ئەم ئامادەکاریانەی کۆمسیۆن لە پێناو بەدیھێنانی ھەڵبژاردنێکی پاک تا جێی ڕەزامەندی و متمانەی شەقامی عێراقی دابێت .
وە کۆششی ئێستای کۆمسیۆن لە ئێستادا بەندەلەسەر دابەشکردنی ئەوەی ماوە لە کارتی بایۆمتری دەنگدان کە کۆی گشتی دابەشکراو نزیک بۆتەوە لە( ٠٠٠ ٠٠٠ ١٥ ) کارت،کە کۆمسیۆن لە پلانێکی دەستوبردا بۆ فراوانکردنی دابەشکردنی کارتەکان کە لە ئاستی بنکەکانی دەنگدان کە ژمارەیان(٨٢٧٣) بنکەیە لەبری بنکەی تۆمار کە ژمارەیان(١٠٩٧) بنکەیە بە ئیزافەی تیمی گەڕۆک بە پاڵپشتیکردنی میلاکی فێرکردن بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە ، بۆئەوەش ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بە کۆتاھاتنی دابەشکردن لە کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی ٢٠٢١⁄١٠⁄٥ ولەسەر ئۆفیسی پارێزگاکانە ھەستن بە ژماردن و بەستەکردن و کۆکردنەوەی کارتی دابەشنەکراو و گێڕانەوەی بۆ ئۆفیسی نیشتیمانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن کە دوا وادەی گێڕانەوەی کارتەکان لە کۆتایی دەوامی فەرمی لە ڕۆژی ٢٠٢١⁄١٠⁄٦ .

بۆ پاراستنی مافی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانیش کۆمسیۆن لە سۆنگەی بایەخدان بەو توێژە و ئاسانکاری کردن بۆبەشداریان لە پرۆسەی ھەڵبژاردن بڕیاردراوە بە ھاوکاری دەنگدانیان لەلایەن کەسە نزیکەکانیان تا پلە چوار سەرەڕای یارمەتیدانیان لەلایەن بەڕێوبەری وێستگەوە لەگەڵ تەرخانکردنی وێستگەی تایبەت و گونجاو.

لە چوارچێوەیەکی تردا پەیوەست بە چاودێریکردنی ھەڵبژاردن ،کۆمسیۆن بەردەوامە لەسەر دەرچواندنی پێناسی ناساندن و پێدانی ڕێپێدان بە چاودێرانی نێودەوڵەتی کە ژمارەیان تا ئێستا (٦٤٠) چاودێرە وچاودێرانی ناوخۆیی کە ژمارەیان(٤٦٨٨٨)چاودێرە ھەروەھا (٢٠٧٣٤٤)بریکاری کیانی سیاسی ، ھەروەک کۆمسیۆنی ڕێپێدانیکردووە بۆ (٣٠٥)میدیاکاری نێودەوڵەتی وە(١٤٩٨)میدیا کاری ناوخۆیی تا ئێستا.
کۆمسیۆن جەختی کردۆتەوە لەسەر پاراستنی سەلامەتی تەندروستی دەنگدەر لە ڕۆژی دەنگدان بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی ئەویش بە تەرخانکردن و دابینکردنی پێداویستی تەندروستی وەک مادەی پاکژکەرەوەی پزیشکی دەست و دابینکردنی دەمامکی پێویست،وە ئاڕاستەکردنی چاودێری ڕیزی دەنگدەران بە پرژاندنی مادەی پاکژکەرەوەی پزیشکی و بە ھەماھەنگی لەگەڵ بنکەکانی بەرگری شارستانی بۆ پرژاندنی مادەی پاکەرەوە ڕۆژێک پێش دەنگدان.لەگەڵ تەعقیمکردنی ئامێری ووردبینی و پێنوسی دەنگدان بە شێوەیەکی ناوبەناو،لەگەڵ بە پێویستی دانانی ئامادەکردنی پشکنینی (PCR) کە لە جێگەیەکی باوەڕپێکراو دەرچوبێت و لە ماوەی (٧٢)کاتژمێردا یا بڕوانامەی پێکوتەی بریکاری کیانەسیاسیەکان ن چاودێران و دوورخستنەوەی ئەوانەیان کە ماکەکانی ھەناسەدانیان تێدایە.

لە چوارچێوەی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕاگەیاندنە جۆربەجۆرەکاندا کە ڕۆڵیان لە وشیارکردنەوەی دەنگدەران و ھاندانیان سەبارەت بە بایەخی بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردن ،کۆمسیۆن بەردەوامە لە بەستنی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بۆ سەرجەم ھۆیەکانی ڕاگەیاندن وکەناڵەکان بۆ وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ بەو پەڕی ڕوونی لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران لەسەر دۆسیەی جێی بایەخی شەقامی عێراقی،کە سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران جەختیکردۆتەوە لەسەر گرنگی بەشداری جەماوەری لە ھەڵبژاردن وە ڕووداوی ھەڵبژاردن دەرفەتێک دەبێت بۆ دروستکردنی واقیعێکی باشتر لە وڵاتدا، وە ئەوەی لەسەر کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی دەنگدانە بەوپەڕی بەرپرسیارێتی و ئەمانەت.

ووتەبێژی ڕاگەیاندن

اترك تعليق