
ووتەی ھەفتانە
* کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن: پرۆسەی لێچواندنی دەنگدانی سێھەم سەرکەوتووبوو کە لە (٢١٧٩)وێستگەی دەنگدانی گشتی و تایبەت ئەنجامدرا.
* ئەنجومەنی کۆمسیاران: تیروپشکی دیاریکردنی وێستگەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان بە ئاشکرا دەبێت.
*ئەنجومەنی کۆمسیاران پێودانگی ڕێژەی بەشداری دەنگدەران دیاری دەکات لە ھەڵبژاردنی داھاتوو.
* ئەنجومەنی کۆمسیاران: بێدەنگی ھەڵبژاردن لە کاتژمێر شەشی بەیانی ٢٠٢١⁄١٠⁄٩ دەست پێدەکات.
ووتەی ھەفتانە
لەگەڵ سەرکەوتنی محاکاتی سێھەم و کۆتایی کە لە (٢١٧٩)وێستگەی دەنگدانی سەرتاسەری عێراق ئەنجامدرا و بە پاڵپشتی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن ،کۆمسیۆن جەختدەکاتەوە کە ئامادەکاریەکان بۆ دەنگدانی١٠⁄١٠⁄٢٠٢١تەواوبووە بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان،کە ئەم محاکاتە لەژێر سەرپەرشتی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران و بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران و ڕاوێژکاری کاروباری ھەڵبژاردن بەڕێوەچوو لەگەڵ ئامادەبونی چاودێری نێودەوڵەتی و ناوخۆیی وە ھەردوو کۆمپانیای پشکنەری ئەڵمانی و میرۆی کۆری ودەزگای نێودەوڵەتی سیستمەکانی ھەڵبژاردن (IFES) بە ھەماھەنگی لیژنەی باڵای ئەمنی ھەڵبژاردن.
لەچوارچێوەیەکی تردا ئەنجومەنی کۆمسیاران ڕەزامەندیدا لەسەر تیروپشکی دیاریکردنی وێستگەی دەنگدان بە ئامادەبوونی نوێنەری یونامی و (IFES ) و چاودێران لە نوسینگەی نیشتیمانی کە بڕیارە ڕۆژی دەنگدان کاتژمێر(٤)ی پاشنیوەڕۆ بە شێوەیەکی ئاشکرا بکرێت.
کۆمسیۆن بڕیارێکی دەرکرد بۆ دیاریکردنی پێوەرێک کە وەک بنچینەیەک پشتی پێببەسترێت بۆ ڕێژەی بەشداری دەنگدەرانی گشتی و تایبەت ،کە پێوەرەکە بەپێی ڕێژەی نێوان بەشداری دەنگدەرانی ڕاستەقینە لە دەنگدانی گشتی و تایبەت لەگەڵ ئەو دەنگدەرانەی کە کارتی دەنگدانیان لایە،لەمەشدا پشتبەستراوە بەبڕگەی (٤)مادەی(٥) لە یاسای ھەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق .
لەژێر سەرپەرشتی ھەماھانگی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران لەگەڵ یونامی وەرشەیەکی ڕاھێنان دەکات بۆ بەرپرسی یەکەکانی خستنەڕووی ئەنجامەکان لە ئۆفیسی پارێزگاکان لەبارەی چۆنێتی بەکارھێنانی پرۆگرامی خستنەڕووی ئەنجامەکانی دەنگدان لەڕێی شاشەی گەورەوە لە ئۆفیسی نیشتیمانی و سەرجەم پارێزگاکان.
کۆمسیۆن بەڕدەوامە لەسەر دابەشکردنی کارتی دەنگدان کە لە٥ ی ئاب دەستیپێکردووەوتا ٥⁄١٠⁄٢٠٢١بەردەوام دەبێت واتە بەرلە(٤٨)کاتژمێر لە دەنگدانی تایبەت بۆیە داوا لە دەنگدەران دەکرێت بۆ گرنتی مافی دەنگدانیان سەردان بکن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
وە بۆ ڕێکخستنی زیاتری بانگەشەی ھەڵبژاردن لەلایەن پاڵێوراوان و لایەنە سیاسیەکان ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بە کۆتاییھاتنی بانگەشە لە کاتژمێر شەشی بەیانی ڕۆژی شەمە ٢٠٢١⁄١٠⁄٩ پشتبەست بە مادە(٢٢) یاسای ھەڵبژاردن.
لەلایەکیتر ناوی مامۆستایانی زانکۆ نێردراوە تا ڕاھێنان وەربگرن بەمەبەستی سەرپەرشتی ناوەندەکانی دەنگدان.
ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران بەردەوامن لە بەدەمەوەچوونی ئۆفیسی پارێزگاکان بەمەبەستی پاڵپشتی ودابینکردنی پێداویستیەکانی ڕۆژی دەنگدان.
اترك تعليق

