
بەیان
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ٢٣ی تشرینی یەکەم #کۆمسیۆنیباڵایسەربەخۆیھەڵبژاردنەکان بەردەوامبوو لە لێکۆڵینەوە لەو #تانانەی کە پێشکەشیکراوە،کە ووردبینی کراوە لەلایەن بەشی پەیوەندیدار،وە لەسەر ئەو بنەمایە ئەمڕۆ شەممە ٣٤٠ تانە خرایە ڕوو بۆ بەردەم #ئەنجومەنیکۆمسیاران، پاش تەواوکردنی ڕێکاری پێویستی لێکۆڵینەوە لەبەر ڕۆشنایی بەڵگەو ڕاسپاردەی بەرزکراوە، ئەنجومەن ڕاسپاردەیکرد بە ڕەتکردنەوەی ٣٢٢ تانە بە ھۆکاری جۆراوجۆر گرنگترینیان نەبوونی بەڵگەیە بۆ تانەکان
Read more





