كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوا لەو پاڵێوراوانە دەکات کە رێکارەکانی “پرساندن و دادپەروەریی” دەیانگرێتەوە رێگەی یاسایی بگرنەبەر
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوا لەو پاڵێوراوانە دەکات کە رێکارەکانی یاسای “پرساندن و دادپەروەریی” دەیانگرێتەوەو لە نوسراوی ژمارە 1827ی رۆژی 13-06-2021 دا هاتووە و لە پێگەی فەرمی کۆمسیۆندا بڵاوکراوەتەوە، واپێویست دەکات رێگەگەلی یاسایی لەبەردەم دەستەی تێهەڵچونەوەی تایبەتمەند بگرنەبەر بۆ سەیرکردنی ئەو سکاڵاو تانانەی لە دژی بڕیارەکانی دەستەی پرساندن پێشکەشکراون، ئەویش بە پشتبەستن بە ئەحکامەکانی مادەی 15ی یاسای دەستەی ناوبراو.
ئەمەش بە لە بەرچاوگرتنی قورسی و گرانی لە راستاندنی ئەو 226 پاڵێوراوەو سوربوونی کۆمسیۆن لەسەرئەوەی کە هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیداو لە 10-10-2021 دا ئەنجامبدرێت، هاوکات لەپێناو درەنگ نەگەڕانەوەی وەڵامەکان و نزیکبوونەوەی کاتی هەڵبژاردن و پیادەکردنی خشتەی کاتی هەڵبژاردنەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا ئەو پاڵێوراوانە ئاگاداربکرێنەوە کە رێکارەکانی دەستەی پرساندن و دادپەروەریی گرتونیەتیەوە.
لەبەر رۆشنایی ئەوەی باسکرا، پێویستە لەسەر ئەو پاڵێوراوانە هەتا ڕۆژی 30-06-2.21 پشتگیرینامەی ئەوە بەدەستبهێنن، کە رێکارەکانی دەستەی پرساندن ئەوانی نەگرتۆتەوە، ئەوەش لە رێگەی بەدەستهێنانی نوسراوی فەرمی لە دەستەی پرساندن یاخود لە ڕێگەی بڕیارەکانی دادوەرییەوە، بە پێچەوانەی ئەمە کۆمسیۆن ناچار دەبێت بڕیاری دەستەی پرساندن بەجێبگەیەنێت هەتا بتوانێت فریای خشتەی زەمەنی هەڵبژاردنەکان بکەوێت.
ئەنجومەنی کۆمسیاران
20 حوزەیران 2021
اترك تعليق