ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتى عێراق سه‌باره‌ت بهكۆمپانیایی پشكینهرى گرێبهستكهر له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن
له‌سۆنگه‌ى باوه‌ڕی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به پێدانى زانیاری بۆ ڕای گشتى له‌سه‌ر كۆتا ئامادهكاریهكانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان, له‌سۆنگه‌ى بنه‌مایی شه‌فافیه‌ت كه ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران پشتى پێ ده‌به‌ستێت, وه جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئامادهكاریهكانى كۆمسیۆن بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ى خۆیدا له10ی تشرینی یه‌كه‌مى داهاتوو.
له‌م ئاماده‌كاریانه و پشت به‌ست به‌مادده‌ى 38 یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كانى ژماره 9ی ساڵى 2020 كه گرێبه‌سته له‌گه‌ڵ كۆمپانیایی پشكینهرى ڕه‌سه‌ن و دانپێدانراو له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه بۆ پشكنینى ئامێره‌كانى ده‌نگدان وناوهندهكانى گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان.
پشت به‌ست به‌مه كۆمسیۆن داواكاری پێشكه‌ش به 10 كۆمپانیاكرد كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پێشنیار كرابوون, دوو كۆمپانیا وه‌ڵامى داوایی كۆمسیۆنیان دایه‌وه كه ئه‌وانیش (Price water hous cooers ) كۆمپانیایی(Hensoldt ).
لیژنه‌ى پێكهێنراو به‌فه‌رمانى دیوانى ژماره 3ی ساڵى 2020 ته‌نده‌ره‌كه‌ى دا به كۆمپانیایی
(Price water hous cooers )؛ به‌بنه‌ماى ئه‌وه‌ى كۆمپانیایه‌كى به‌ریتانیا و توانیی هه‌یه له‌لایه‌نى هونه‌رى ودارایی .
دوایی ته‌واوكردنى ریِكارهكانى كۆمپانیاكه له‌رێگه‌ى نوسراو بۆ وه‌زاره‌تى پلاندانان و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه, ده‌ركه‌وت (Price water hous cooers ) به‌ریتانی, به‌پێ وه‌ڵامى به‌شى بازرگانى به‌ریتانیا, ده‌ركه‌وت كه كۆمپانیاكه هیچ لقێكى له نێو به‌ریتانیا ودهروهى نیه به‌ڵكو كۆمپانیایه‌كه له عێراق تۆماركراوه و نێوده‌وڵه‌تى نیه و هیچ لقێكى نێوخۆی ودهرهكى نیه .
وه‌ڵامى فه‌رمانى گریبه‌سته حكومیهكانش ده‌ریخست كه كۆمپانیاكه عێراقیه به‌و پێشه ناتوانرێت پشتى پێ ببسترێت به‌گوێره‌ى مه‌رجه‌كانى مادده‌ى 38ی یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كانى ژماره 9 ساڵى 2020 كه ده‌ڵێت پێویسته كۆمپانیه‌كه یه‌كێك بێت له‌كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه ڕه‌سه‌نه‌كان.
پشت به‌ست به‌هۆكاره‌كانى سه‌ره‌روه, بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه به‌پێ حوكمى بڕگه‌ى (2/ا/ یه‌كه‌م) له مادده‌ى 10 به‌پێ رێنمایه‌كانی جێ به‌جێكردنى گرێبه‌سته حكومیه‌كان ژماره 2 ساڵى 2014 له‌سه‌ر پێدانى زانیاری ناراست پێچه‌وانى مه‌رجه‌كانى ته‌نده‌ره‌كه.
بۆیه ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران لیژنه‌ى فه‌رمانى دیوانى ڕاسپارد به‌درێژه دان بهدانوستاندنهكان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایی(Hensoldt) كه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كراوه دوایی ته‌واوكردنى ڕێكاره‌كان و دڵنیا بوونه‌وه له‌كۆمپانیاكه له‌لایه‌نه ئه‌منیه‌كان و فه‌رمانگه‌ى گرێبه‌سته حكومیه‌كان و تۆماره‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه به‌پێ زانیاری باڵیۆزخانه‌ى عێراق له به‌رلین .
بۆیه كۆمسیۆن سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌پێ خشته‌ى كار دوایی ته‌واو كردنى مه‌رجه‌كانى په‌یوه‌ست به پشكنینى ئامێره‌كان و پرۆگرام و ناوه‌نده‌كانى گواستنه‌وه ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیارانیش بڕیاریدان به ڕاخساندنى هه‌موو كه‌شێكى گونجاو بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و گه‌ره‌نتى كردنى پاك و بێگه‌ردى .
وته‌بێژى كۆمسیۆن
اترك تعليق