کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان مەودای پێشوازی لیستی کاندیدانی سیاسی و تۆماری هاوپەیمانیە سیاسیەکانی یەکخست… کۆتایشی هێنا بەمەودای نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران
ئەنجوومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بە درێژنەکردنەوەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران و ڕۆژی ۱٥ی نیسانی ۲۰۲۱ دوا وادەبوو بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، چونکـە درێژکردنەوەی ئەو وادەیە کاریگـــەری زۆری دەزبێت لەسەر خشتەی کاری کۆمسیۆن.
ئەنجوومەنی کۆمسیاران بڕیاریشدا بە یەکخستنەوەی هەردوو وادەی پێشوازی کردن لە ناوی کاندیدان و تۆماری هاوپەیمانیە سیاییەکان هاتاوەکو ۱ی ئایار ، ئەمەش لەسەر داوای زۆرێک لەحیزبەکان بۆتەواوکردنی ڕێکارەکانی کاندیدان لەچەند ڕۆژی داهاتوو، هەروەها بۆ ڕەخساندنی هەلی زیاتر لە بەردەم پارتە نوێیەکان بۆ بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە۱۰ی تشرینی یەکەمی داهاتوو.
وتەبێژی کۆمسیـــــۆن
اترك تعليق