ووتەی ھەفتانە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بەشداریکرد لە وۆرکشۆپێکی ھاوبەشی نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ خزمەتگوزاری پرۆژەکان(UNOPS) و نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری عێراق(UNAMI) نوسینگەی ھاریکاری ھەڵبژاردن ؛سەبارەت بە ناردنی چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق٢٠٢١.
وە بە خوێندنەوەی ئەزمونی وڵاتان و میکانیزمی پەیڕەوکراو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ،کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن بە ڕاسپاردەی سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن لەڕێگەی بەشی پەرەپێدان و ڕاھێنان کە ڕاپۆرتێک ئامادەبکرێت لەسەر یاسای نوێی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەردەن ٢٠٢٢ وە بەراوردکردنی لەگەڵ یاسای ھەڵبژاردنی کارپێکراو لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق٢٠٢١،ھەروەھا گشتاندنی بەسەر سەرجەم فەرمانگەو بەش و ئۆفیسەکانی سەر بە کۆمسیۆن بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری ھەڵبژاردن ، ھەروەک ڕێبەرێکی چاودێری پرۆسەی ھەڵبژاردنی وڵاتان ئامادەکراوە ،وە کاردەکرێت بۆ ئامادەکردنی ڕێبەری لێکۆڵینەوەو توێژینەوە و ڕاپۆرتی تایبەت بە ھەڵبژاردن ،سەرەڕای کارکردن بۆ ئامادەکاری لەسەر ئەنجامدانی وۆرکشۆپی تایبەت بە (لێکۆڵینەوەی بەراوردکاری لە نێوان تانەکانی ھەڵبژاردنی عێراق⁄ئەمریکا) پەیوەست بە پڕۆژەی ھەڵبژاردن بۆ فەرمانبەرانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ،کە ئەم ھەوڵدانانە لەوەوە سەرچاوەیگرتووە تا ھاوشانی ڕێوشوێنە پێشکەوتوو و پەرەپێدراوەکان کاربکرێت لە پرۆسەکانی داھاتوودا .
وە لە چوارچێوەی وشیاری و ڕۆشنبیری ھەڵبژاردن دا،کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن لەڕێگەی فەرمانگەو بەش تایبەتمەندەکانیەوە چەندین سیمیناری ئەنجامداوە بۆ دامەزراوە جیاجیاکانی دەوڵەت بە مەبەستی ھاندانی دەنگدەران بۆ خۆتۆمارکردنیان بەشێوەی بایۆمیتری و وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمیتری دەنگدان،وێڕای ئەوەی پەیوەندیەکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بۆ ھاوبەشیکردن لە پرۆسەی وشیاری و پاڵپشتیکردنی کاری ھەڵبژاردن وە بەردەوامیدان بە پرۆسەی وشیاری و ڕۆشنبیری ھەڵبژاردن لەڕێی ھۆکارەجیاجیاکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیای بەردەست.
لەڕووی ھونەریشەوە ؛کۆمسیۆن بەردەوامە لە ھەردوو پرۆسەی تۆماری بایۆمیتری دەنگدان و دابەشکردنی کارتی بایۆمیتری،ناوەندەکانی تۆمار کە لەسەرتاسەری عێراقدان و بەئامادەیی چاودێرانی ناوخۆ کە ژمارەیان(1.086)چاودێربووە وە بریکاری قەوارە سیاسیەکان ئەوانیش ژمارەیان(163)بریکاربووە،کە (151.946)دەنگدەر تۆمار کراوە و (302.845)کارتی بایۆمیتری دەنگدان دابەشکراوە کە بایەخدەران بەکاروباری ھەڵبژاردن دەتوانن لەڕێی پێگەی فەرمی کۆمسیۆن(ihec.iq) سەرجەم ئاماری پرۆسەکان بخوێننەوە.
ھەروەھا کۆمسیۆن لەڕێی فەرمانبەرانی ڕاھێنانی میلاکی خۆیەوە وە بە پاڵپشتی دەزگای نێودەوڵەتی بۆ سیستمەکانی ھەڵبژاردن (IFES) لە ھەوڵدایە بۆ ئەنجامدانی وۆرکشۆپی ڕاھێنان بۆ تیمی شیاندنی ژنان لە ئۆفیسی نیشتیمانی و پارێزگاکان بۆ زیادکردنی تواناخودیەکان و شارەزایی ڕاھێنان لەو تیمەدا؛ تابتوانن پشتیوانی ھەڵبژاردن پێشکەش بکەن بە (توێژەکانی _خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان _ ژنان_گەنجان_بەساڵاچوان) و بە دیھێنانی ھاوسەنگی جێندەری کە زامنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە نێوان ژنان و پیاوان بکات و ژنان ھەستن بە بەشداری کارا لە ھەڵبژاردنی داھاتوو .
لە چوارچێوەیەکی تر؛کۆمسیۆن فەرمانگەو ھۆبە تایبەتمەندەکانیەوە لەڕووی کارگێڕی و داراییشەوە بەردەوامە لەپێدانی بڕی بارمتەی دارایی بە پاڵێوراوە براوەکان.
وە لیژنەی پاراستنی سەلامەتیش لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەحۆی ھەڵبژار
ردنەکان بەردەوامە لەکارەکانی بە سەردانیکردنی مەیدانی ئۆفیسی پارێزگاکان لە تەواوی عێراق بۆ چاودێری ڕێوشوێنە پەیڕەوکراوەکان بۆ دابینکردنی ژینگەی کارکردن بە شێوەیەکی ئارام و پارێزراو.
وە کۆمسیۆن لەڕێگەی لیژنەی پێکھینراو بۆ نۆژەنکردوە لە سەرجەم ئۆفیسی پارێزگاکان با ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنەکانی پاراستنی سەلامەتی و فەرمانبەرانی بەرگری شارستانی بەردەوامە لە بەردەوامیدان بەئامێرە ئەلکترۆنیەکانی ھەڵبژاردن و نۆژەنکردنەوەیان بە پشکنینی پاتری ئامێرەکان و بارگاویکردنی ئەلکترۆنیان، بە مەبەستی دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار و پارێزراو بۆ کۆگاکردنیان کە بگونجێت لەگەڵ سروشتی ئەو ئامێرانە.

 

اترك تعليق