
ووتەی ھەفتانە
کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەککۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کاردەکات لەسەر ئامادەکرنی داڕشتنی ستراتیژێک کە پشتبەستووبێت بە بنچینەزانستیەکان بۆ وێناکردنی سیاسەتی گشتی دامەزراوەکە لەڕێی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی کە بە فەرمانێکی وەزاری پێکھێنراوە،کە کۆمسیۆن لەمبارەیەوە بەھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای نێودەوڵەتی بۆ سیستمەکانی ھەڵبژاردن (IFES) وۆرکشۆپێکی ئەنجامدا بۆ پێشنیازکردنی پلانی پێنج بەندەکە بۆی وە گفتوگۆکردن لەسەری،کە لەکۆتایی وۆرکشۆپەکدا پلانێکی ستراتیژی بۆ ساڵانی(٢٠٢٣_٢٠٢٧) دانرا.
لە چوارچێوەیەکی دیکەدا،ئەنجومەنی کۆمسیاران پێکھێانی یەکەی وەزیفی کە کاری تۆماری دەنگدەرانە لە ھەندەران لە فەرمانگە و بەشەکانی پەیوەست پێیان،بۆ زامنکردنی مافی دەنگدانیان لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو،ئەم ھەنگاوەش لەوەوە ھات کە بەدواداچون و لێکۆڵینەوەکرا لەلایەن ھونەریە تایبەتمەندەکانی کۆمسیۆن.
لەم بوارەشدا ،کۆمسیۆن (135.838)دەنگدەری تۆماکردووە کە حاڵەتەکانی (زیادکرن-لابردن-ڕاستکردنەوە)ی لە خۆگرتووە،لەگەڵ تۆماری ئاوارەو ھێزە چەکدارەکان، وە ناوەندی (الکرمە)ی سێ لە ئەنبار بەرزترین ڕێژەی تۆمارکردووە،کە گەیشتۆتە(5.401)دەنگدەر ھەروەک (280.362)کارتی دەنگدانی گشتی و ئاوارە و تایبەت دابەشکراوە ،وە ناوەندی( کەلار ) لە سلێمانی بەرزترین ڕێژەی دابەشکردنی ھەبووە کە گەیشتۆتە (1.935)کارت. ئەم دووپرۆسەیەش بە ئامادەبوونی (٨٣٣)چاودێری ناوخۆیی و (١٦٢) بریکاری قەوارەی سیاسی بەڕێوەچووە.کە لەڕێگەی سایتی فەرمی کۆمسیۆن
https://ihec.iq/monthly-operational-situation دەتوانرێت تەواوی زانیاری و ئامارەکان ببینرێن.
ھەروەک ئۆفیسی پارێزگاکان بەردەوامن لەڕێی ھۆیەکانی ڕاگەیاندن ھەڵمەتی وشیاری و ھاندانی دەنگدەر بەڕێوەببەن.
وە بۆ ئەوەش کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان پەرەدەدات بە پێشخستنی سیستەمی تۆماری بایۆمتری، کەکار کراوە لەڕێی کۆبونەوە لەگەڵ کۆمپانیا ھونەریە جیھانیە تایبەتمەندەکان،وە ئامادەن بۆ خزمەتگوزاری سیستمی تۆماری بایۆمتری،کە تیمی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن(UNAMI) باسیلێوەکردوە لەبارەی توانا ھونەریەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەو سیستمە لەو بوارەدا.
لەلایەکی تر کۆمسیۆن ڕێزلێنان دەکات بۆ کۆششی فەرمانبەرە گرێبەستەکانی (کاتی و ھەمیشەیی)و ڕۆڵیان بەرز نرخێندرا لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ٢٠٢١.،بۆیە کۆمسیۆن لیژنەیەکی کاگێڕی و یاسایی پێکھێنا کە کاری جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی نوسراوی وەزارەتی داراییە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست ئەوانەی خزمەتیان یاساییان تەواوکردوە،کە لیژنەکە دەستی بەکارەکانی کردوە بە ھەماھەنگیکردن لەگەڵ بەڕێوبەری ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان،بەمەبەستی ئامادەکردنی داتایەک بەپێی فۆرمێکی ئەلکترۆنی کە زانیاریەکانی گرێبەستەکان لەخۆدەگرێت تا مافە وەزیفیەکانیان بەدەست بھێنن.
کۆمسیۆن بایەخی داوە بە خاوەن پێداویستیە تابەتەکانیش لە ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ ئاسانکاری لە ھەردوو پرۆسەی تۆمارکردن و دەنگدانداو لیژنەیەکیش پێکھێنرا بە سەرۆکایەتی و ئەندامێتی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران و لەڕێی گفتو گۆکردن و ئامادەکردنی ڕەشنوسێک تا ئاسانکاری دەنگدان بۆ ئەو توێژە لەخۆ بگرێت.
لەبواری پێداچوەنەوە و ھەڵسەنگاندن دا و لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران ،لیژنەیەک دەست دەکات بە نوسینی ڕاپۆرتی گشگیر لەسەر پرۆسەی ھەڵبژاردنی ٢٠٢١،وە ئەدای کۆمسیۆن لەخۆدەگرێت لە ھەموو قۆناغەکان بە ڕێنمایی و ڕێکارەکانیشیەوەکە کۆمسیۆن دایناون بۆ کارەکانی.
وە لەپێناو ھەنگاونان بۆ پێشتر بۆ بەشداریپێکردن لە پیادەکردنی مافی ھەڵبژاردن کۆمسیۆن بەردەوامە لە ڕێکخستنی بۆنەو کۆڕو سیمینارەکانی بمەبەستی وشیاری و ھاندانی دەنگدەر و لەوڕوەشەوە کۆڕی تایبەت ئەنجامدراوە لەلایەن ھەرد ئۆفیسی ھەڵبژاردنەکانی کەرخ و رەسافە لە بەغداد لەوانە سیمینارێک بۆ فەرمانبەرانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ و ھەروەھا سیمینارێکی دیکە بۆ فەرمانبەرانی دیوانی پارێزگای بەغداد،کە میکانیزمەکانی تۆماری بایۆمتری دەنگدەران و گرنگی پرۆسەکە وە پرۆسەی دابەشکردنی کارتی بایۆمتری دەنگدان و ھاوکات تیمێکی گەڕۆکی تۆماری دەنگدەران کە لەئۆفیسی ھەڵبژاردنی بەغداد⁄رەسافە نێردرابوو یاوەری سیمینارەکەیان دەکرد بۆ تۆمارکردنی فەرمانبەرەکانیان.ئەمە وێڕای ھەماھەنگی بەردەوام لەگەڵ دامەزراوە فەرمی و نیمچە فەرمیەکانی دیکە بۆ بەدەستخستنی ڕێپێدانی فەرمی بەمەبەستی کارکردنی تیمە گەڕۆکەکانی تۆماری بایۆمەتری بۆ تۆمارکردنی کارمەندەکانیان و ئەو ھاوڵاتیانەی پێشتر تۆمارنەکراون و سەردانی ئەو دامەزراوانە دەکەن .
ووتەبێژی ڕاگەیاندن.

