
ووتەی ھەفتانە
لیژنەی کردارەکانئۆپەراسیۆنەکانکە پێکھێنراوە بە فەرمانێکی وەزاری کۆبونەوە خولیەکانی خۆی ئەنجام دەدات بەمەبەستی پاڵپشتی و پشتیوانیکردنی کاری کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن لە ڕووە ھونەریە پەرەسازیەکان بۆ پرۆگرام و تەکنیکەکانی بەکارھاتوو لە بوارەکانی ھەڵبژاردن ؛لەوانە لێکۆڵینەوەو توێژینەوەی میکانیزمی تۆمارکردنی دەنگدەرانی ھەندەران بۆ زامنکردنی مافی دەنگدانیان لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا.ھەروەک بەدواداچونکردنی لیژنەی ناوبراو لە چۆنێتی بەئامانج گرتنی سەرجەم دەنگدەرانی تۆمارنەکراو و دنگدەرە نوێیەکان کە گیشتونەتە (١٨)ساڵ،سەرەڕای ئاسانکاری ڕێوشوێنەکانی تۆمار و دابەشکردنی کارتی دەنگدەر و پێشوازیکردن لە دەنگدەران،کە کۆمسیۆن لە ماوەی ڕابردوو (121.075) دەنگدەری تۆمارکردوە بە شێوەی بایۆمتری،وە ناوەندەکانی تۆمار (258.333)کارتی دەنگدانی بایۆمەتریان دابەشکردووە،کە (22.623)ی کارتی دەنگدانی گشتی و(216.161)کارتی دەنگدانی تایبەت وە (19.549)کارتی دەنگدانی ئاوارەو ڕاگوێزراوان بووە وەئەمەش بە پاڵپشتی تیمە گەڕۆکەکان بووەکە(998)تیمبووە.
لە ھەمان چوارچێوەدا لیژنەیەکی تایبەتمەند پێکھێنرا بۆ دانانی ڕێو شوێنی گونجاو بمەبەستی ئاسانکاری پێویست بۆ دەنگدانی دەنگدەرانی کەمئەندام کە مافی دەنگدانیان ھەیە بۆ بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردن دا.لەگەڵ پێکھێنانی تیمی پلاندانانی ستراتیژی تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن (UNAMI)وۆرکشۆپی پلاندانانی ستراتیژی وشیاری و پێشخستنی پەیامی میدیایی و ھەڵمەتەکانی ڕاگەیاندن و پتەوکردنی پەیوەندی میدیایی و جەماوەری ڕێکخست .
وە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن فەرمانگەی پرۆسەکان و تەکنۆلۆژیای زانیاری لەسەر پێویستی ئامادەکردنی سیستمی کامێرا و سیستمی ئاگر کوژێنەوە و ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و دابینکردنی پاسەوانی پێویست بۆ گرەنتیکردنی کەلوپەلی کۆگاکان ،لەگەڵ ئەوەش کاری بەدواداچونکردن بە درێژایی(٢٤)کاتژمێری بەردەوام،وە بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەرگری شارستانی،وە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ لایەنە ئەمنیەکان؛بەمەبەستی بەردەوامیدان بە ھەماھەنگی ئەمنی بۆ دڵنیاییدانی پارێزراوی ئۆفیسەکانی ھەڵبژاردن و ناوەندەکانی تۆمار و تیمەگەڕۆکەکانی تۆمار و کۆگاکانیان.
ووتەبێژی ڕاگەیاندن
اترك تعليق

