
وتەی هەفتانە
بەمەبەستی پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسیەتو بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری هەڵبژاردن، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پاڵپشتی لەپڕۆژەی رۆشنبیری هەڵبژاردن دەکات، کە لەرێگەیەوە هاوبەشییەکی راستەقینە لەگەڵ دامەزراوە حکومیەکان دروست دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری هەڵبژاردن لەرێگەی ئەنجامدانی هاوشێوەی هەڵبژاردن بۆ خوێندکارانی خوێندنگاو زانکۆکان ئەمەش بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیو هەروەها وەزارەتی پەروەردە.
لەلایەکی ترەوە کۆمسیۆن کار لەسەر رێکخستنەوەی کارمەندەکانی دەکات بەجێبەجێکردنی پلانێکی راهێنان لەساڵی ٢٠٢٢دا کە زیاتر لە ٨٠ وۆرکشۆپ لەخۆی دەگرێتو ئۆفیسی هەڵبژاردنی پارێزگاکانیش راهێنان بەکارمەندانی ناوەندەکانی تۆمارکردن دەکەن لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی ئامێری تۆماری بایۆمتریو چۆنێتی وەرگرتنی هەر دە پەنجە مۆری دەنگدەرو وێنەکەی ئەمە جگە لەداخڵکردنی زانیارییە ئەلکترۆنییەکان، کە ئۆفیسی هەڵبژاردنی موسەننا لەئێستادا دەستی بەم کارە کردووە.
لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردن بەڕێز (عباس فرحان حسن) سەنتەری چاککردنەوەو ئامادەکردنی ئامێرەکانی هەڵبژاردن کار لەسەر ئامادەکردنی هۆڵەکانی سەنتەرەکە دەکات بەمەبەستی جەردی سەرتاسەری ئامێرەکانو چاککردنەوەو هەڵگرتنیان هەروەها گرتنەبەری رێو شوێنی سەلامەتی بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی.
پەیوەست بەرێگاکانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن بۆ دابەشکردنو هەڵگرتنی داتاو زانیارییەکان، بەشی تەکنەلۆژیای زانیارییەکان لە فەرمانگەی کردارەکان بەهاوکاری (UNAMI) سەرقاڵی ئامادەکردنی سیستمێکی بەرگرین بۆ پاراستنی داتاو سیستمی پەیوەندییەکان.
هەروەک تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ بەشە پەیوەندیدارەکانی کۆمسیۆن دیراسەی ئەو ئاڵنگاریانە دەکەن کە رووبەڕوی پرۆسەی هەڵبژاردن بووەوە بەتایبەتیش پێگەی ئەلکترۆنی کۆمسیۆن لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامەکانداو دانانی پلانی داهاتوو کە گونجاوو شیاو بێت لەگەڵ زۆریی باکارهێنانیدا.
پاش خانەبەندکردنی زانیارییەکانی کارمەندانی هەڵبژاردن، لیژنەیەکی تایبەتمەند وردبینی زانیارییەکان دەکات بەمەبەستی خەرجکردنی پارەی ئەو کارمەندانە.
وتەبێژی راگەیاندن
27 /12/2021
اترك تعليق

