ووتەی ھەفتانە

بە ئامانجی گەشەپێکردنی بوارەکانی ھەڵبژاردن ،کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن لە ئێستادا پاڵپشت بە ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دادوەر جەلیل عەدنان خلف، کاردەکات لەسەر دراسەکردنی لەبواری ھونەری و دارایی و یاسایی وکارگێڕی کۆتاپرۆسەی ھەڵبژاردن، بەمەبەستی سود لێوەرگرتن لە ھەڵسەنگاندنی ئەم ڕوداوە و کارپێکردنی بۆ باشترکردنی ئاستی جێبەجێکردنی ئەرکەکان لە داھاتوودا.
لە چوارچێوەی پەیوەندیداردا ،و لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی پەیڕەوکراو،کۆمسیۆن لەڕێی ئۆفیسی پارێزگاکانەوە کار بۆ بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری ھەڵبژاردن و ڕوونکردنەوەی بیرۆکەی دەنگدانی ئازادانە دەکات لە ناوەندەکانی خوێندنی ئامادەیی، و بۆ ئەو خوێندکارانەی ھەڵبژاردنی داھاتوو دەیانگرێتەوە، وە ئەوەش بەئەنجامدانی پیادەکردنی پرۆسەی دەنگدان بە ھەماھەنگی دامەزراوە پەروەردەییەکان لەپارێزگا، کە بەئۆفیسی پارێزگای موسەنا دەستیپێکردووە سەرەڕای دەستپێکردنی ئۆفیسی پارێزگای دھۆکیش لە ڕێکخستنی وانەکانی ھۆشیاری ڕۆشنبیری ھەڵبژاردن.
لەلایەکی دیکە،فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکانی سەربە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن بەردەوامە لە پێدانی مۆڵەتی دامەزراندنی ئەو پارتانەی ئارەزوودەکەن دابمەزرێن، کە ژمارەیان(٢٦٦)پارتە و (٥)یان تۆمارە بە مۆڵەتی مەرجدار، سەرەڕای ئەوەی (٥٧)حزبیش لە تۆماردان، ھەروەک ژمارەی ھاوپیمانێتیەکانیش (٤٢)ھاوپەیمانێتی پەسەندکراوە تاکو ئێستا.
وە کۆمسیۆن بەردەوامە لە گرتنەبەری ڕێوشوێن لە پۆلێنی زانیاری فەرمانبەرانی دەوڵەت کە بەشداریان لە پرۆسەی دەنگدان کردووە بەمەبەستی تەواوکردنی ئەو ڕێکارانەی پەیوەستە بە کارەکانیان بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٧٤)ی ساڵی ٢٠٢١.
وە لەسەر ئاستی ڕێکخستنی کارگێڕی،ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی فەرمانبەرانی گرێبەستی ھەڵبژاردن و بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکەیان لە گۆڕینی جۆری گرێبەستەکەیان لە گرێبەستی ھەڵبژاردن بۆ گرێبەستی بەکارخستن لە پەیکەری وەزیفی کۆمسیۆن بەپێی بڕگەی ژمارە (٢)لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٢٨٤) ساڵی ٢٠٢١.
وە تایبەت بە مادەکانی دەنگدان ،و بەڕاسپاردەی ڕاستەوخۆی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دادوەر (جەلیل عەدنان خەلەف) ،بەڕێوبەری ئۆفیسی پارێزگاکان سەرپەرشتی گەنجینەکانی سەربە کۆمسیۆن دەکەن کە ئامادەکراون بۆ ھەڵگرتنی ئامێرەکانی دەنگدان بۆ دڵنیایی لە ئامادەکردنی و سەلامەتی و پارێزگاریکردنیان.
ھەر لە چوارچێوەی ھەوڵەکان بۆ فراوانکردنی ژێرخانی کۆمسیۆن،کۆمسیۆن کاریکردووە لەسەر دروستکردنی ستۆدیۆیەکی پیشەگەری بۆ بەرھەمھێنانی بابەتی ھۆشیاری تایبەت بە کاری کۆمسیۆن لە ھەنگاوی گونجاندن لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنۆلۆجی،وە کۆمسیۆن مکوڕە لەسەرئەوەی ستۆدیۆکە ببێتە ھۆی ئاستێکی بەرزتر لە خزمەتکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردن و،ببێتە یەکەمین ستۆدیۆ لە جۆرێتی لە ماوەی دامەزراندنی کارەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن.

اترك تعليق