دۆسیەی #تانەکان لە قۆناغی کۆتاییدایە

#کۆمسیۆن کۆتاییھاتنی ژماردن و جیاکردنەوەی وێستگەکانی پارێزگای #بەسرە ڕادەگەیەنێت.
#کۆمسیۆنی_باڵای_سەربەخۆی_ھەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی تشرینی دووەم کۆتاییھاتنی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی وێستگە تانە لەسەرکراوەکانی پارێزگای #بەسرە ی ڕاگەیاند، بە ئامادەبوونی نوێنەری پاڵێوراوە تانەدەرەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندنە ڕێپێدراوەکان.
ئەنجامی پرۆسەی ژماردن وجیاکردنەوەی دەستی پارێزگای #بەسرە ش بەرز دەکرێتەوە بۆ #ئەنجومەنی_کۆمسیاران بۆ وەرگرتنی ڕاسپاردەی گونجاو لە بارەیەوە لە ژێر ڕۆشنایی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان. لە ھەمان چوارچێوەدا سبەی پێنجشەممە، ڕوانین دەکرێت لەو بەڵگانەی کە پێشکەشکراوە لە چوارچێوەی پاشکۆی تانەکانی پاڵێوراوانی پارێزگاکانی( #دیالە #بابل #کەربەلا #نەجەف ) بۆئەوەی دۆسیەی تانەکانیان بەتەواوی یەکلابکرێتەوە،دوای تەواوکردنی پێداچوونەوەو ووردبینی بۆیان.

 

اترك تعليق