ڕۆژی شەشەم لە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی #تانەکان

-#کۆمسیۆن دەستپێکردنی ژماردن و جیاکردنەوەی وێستگەکانی پارێزگای #زیقار ڕادەگەیەنێت.
#کۆمسیۆنی_باڵای_سەربەخۆی_ھەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ دووشەممە ١ی تشرینی دووەم دەستپێکردنی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی وێستگە تانە لەسەرکراوەکانی پارێزگای #زیقار ی ڕاگەیاند، بە ئامادەبوونی نوێنەری پاڵێوراوە تانەدەرەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندنە ڕێپێدراوەکان.
ئەنجامی پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی وێستگەکانی پارێزگای ئاماژە بۆدراویش بەرز دەکرێتەوە بۆ #ئەنجومەنی_کۆمسیاران پاش تەواوبوونی پرۆسەکە سبەینێ سێشەممە؛بۆ وەرگرتنی ڕاسپاردەی گونجاو لە بارەیەوە لە بەر ڕۆشنایی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان. لە ھەمان چوارچێوەدا سبەی سێشەممە پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی بۆ وێستگە تانە لەسەردراوەکانی پارێزگای #سەڵاحەدین یش ئەنجام دەدرێت ، ڕۆژی پاشتر واتە چوار شەممە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ وێستگەکانی پارێزگای #بەسرە ئەنجام دەدرێت .

 

اترك تعليق