ڕۆژی پێنجەم لە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی تانەکان

کۆمسیۆن تەواوبوونی ژماردن و جیاکردنەوەی وێستگەکانی پارێزگاکانی #ھەولێر و #کەرکوک و #کەربەلا و #موسەنا و #قادسیە و #ئەنبار ڕادەگەیەنێت.
#کۆمسیۆنی_باڵای_سەربەخۆی_ھەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی تشرینی یەکەم تەواوبوونی #ژماردن_وجیاکردنەوەی_دەستی وێستگە تانە لەسەرکراوەکانی پارێزگاکانی (ھەولێر و کەرکوک و کەربەلا و مثنی و قادسیە و ئەنبار) ی ڕاگەیاند، بە ئامادەبوونی نوێنەری پاڵێوراوە تانەدەرەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندنە ڕێپێدراوەکان.
ئەنجامی پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی ئەم پارێزگایانەش بەرز دەکرێتەوە بۆ #ئەنجومەنی_کۆمسیاران بۆ وەرگرتنی ڕاسپاردەی گونجاو لە بارەیەوە لەبەر ڕۆشنایی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان. لە ھەمان چوارچێوەدا سبەی دووشەممە پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی وێستگەکانی تانە لەسەردراوی #زیقار دەست پێدەکات ،و ڕۆژی سێشەممەش تەواوکاری وێستگەکانی ھەمان پارێزگایە.
#کۆمسیۆن بانگێشتی خۆی دووبارە دەکاتەوە بۆ چاودێری قەوارەکان و نوێنەری پاڵێوراوە تانەدەرەکان بۆ ئامادەبوونیان لە ھۆڵی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی بە مەبەستی بەدوداچوونی ئەو ڕێکاریانەی دەگیرێتەبەر و بەردەوامە لە چوارچێوەی یاسادا، بەو پێیەی ئامادەبوونی چاودێران متمانەیەکی زیاتر دەداتە نێوان کۆمسیۆن و پاڵێوراوان،کە بەدواداچوون بۆ پرۆسەک دەکەن و بێ ھیچ جۆرە کۆت و بەندێک و بەربەستێک .

 

اترك تعليق