ڕۆژی سێھەم لە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی تانەکان کۆمسیۆن تەواوبوونی ژماردن و جیاکردنەوەی وێستگەکانی ھەردوو پارێزگای میسان و دیالە و ڕەسافە ی بەغداد ڕادەگەیەنێت

#کۆمسیۆنی_باڵای_سەربەخۆی_ھەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ ھەینی٢٩ی تشرینی یەکەم تەواوبوونی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی وێستگە تانە لەسەرکراوەکانی ھەردوو پارێزگای #میسان و #دیالە و #ڕەسافە ی #بەغداد ی ڕاگەیاند، بە ئامادەبوونی نوێنەری پاڵێوراوە تانەدەرەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندنە ڕێپێدراوەکان.
شایەنی ووتنە ئەنجامی پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی ھەردوو پارێزگای #میسان و #دیالە و #ڕەسافە ی بەغدادیش بەرز دەکرێتەوە بۆ #ئەنجومەنی_کۆمسیاران بۆ وەرگرتنی ڕاسپاردەی گونجاو لە بارەیەوە لەبەر ڕۆشنایی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان. لە ھەمان چوارچێوەدا سبەی شەممە کۆمسیۆن دەست دەکات بە ژماردن و جیاکردنەوەی وێستگەکانی تانە لەسەردراوی #کەرخ ی #بەغداد .

 

اترك تعليق