ڕۆژی یەکەم لە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی تانەکان کۆمسیۆن تەواوبوونی ژماردن و جیاکردنەوەی وێستگەکانی پارێزگای نەینەوا ڕادەگەیەنێت.

#کۆمسیۆنی_باڵای_سەربەخۆی_ھەڵبژاردنەکان لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەم تەواوبوونی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی وێستگە تانە لەسەرکراوەکانی پارێزگای #نەینەوا ی ڕاگەیاند، بە ئامادەبوونی نوێنەری پاڵێوراوە تانەدەرەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندنە ڕێپێدراوەکان.
جێی ئاماژەیە ئەنجامی پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی پارێزگای #نەینەوا بەرز دەکرێتەوە بۆ #ئەنجومەنی_کۆمسیاران بۆ وەرگرتنی ڕاسپاردەی گونجاو لە بارەیەوە لە ژێر ڕۆشنایی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان. لە ھەمان چوارچێوەدا ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمسیۆن دەست دەکات بە ژماردن و جیاکردنەوەی وێستگەکانی تانە لەسەردراوی پارێزگای #بابل لەکاتێکدا ڕۆژی ھەینی ژماردن و جیاکردنەوەی وێستگەکانی ھەردوو پارێزگای #میسان و #دیالە پاشان وێستگەکانی #ڕەسافە ی #بەغداد ھەمان ڕۆژ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

 

اترك تعليق