بەیان
#کۆمسیۆنی_باڵای_سەربەخۆی_ھەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ ھەینی ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی یەکەم لە بەردەوامی لێکۆڵینەوەی لەو تانانەی پێشکەشیکراوە وە پاش ووردبینی کردنیان لەلایەن بەشی تایبەتمەند،کە ئەمڕۆ ھەینی (٢٩٥)تانە خرانەڕوو بۆ بەردەم #ئەنجومەنی_کۆمسیاران وە لە دوای تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکانی لێکۆڵینەوە و لەبەر ڕۆشنایی ئەو بەڵگەو ڕاسپاردانەی بەرزکرابونەوە ، ئەنجومەنەکە ڕاسپاردەیکرد بە ڕەتکردنەوەی (٢٩٤) تانە بە ھۆکاری جۆراوجۆر و گرنگترینیان نەبوونی بەڵگە و یاخود پێچەوانەی حوکمەکانی #ماددە_٣٨ #بڕگەی_یەک لە #یاسای_ھەڵبژاردنی_ئەنجومەنی_نوێنەرانی_عێراقی بەرکار، کە تانەدەر وێستگە یان ناوەندێکی دیارینەکردووە کە تانەی لە ئەنجامە ڕاگەیەنراوەکانی دابێت و داواکردنی کردنەوەی سەرجەم وێستگەکانی بازنەی ھەڵبژاردن ،یاخود بۆ سەلماندنی ھاوتابوونی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەکان، وە ئەم تانانە لەگەڵ ڕاسپاردەدا دەنێردرێن بۆ دەستەی دادوەری ھەڵبژاردنەکان بۆ یەکلاکردنەوەیان بە پێی یاسا.
ھەر وەک ئەنجومەن بڕیاریدا بە ڕەزامەندی لەسەر دووبارە جیاکردنەوەو ژماردنی دەستی دەنگەکان بۆ بەشێک لەو وێستگانەی کە تانەیان لێدراوە لەسەر بنەمای تانەی یەکێک لە پاڵێوراوان لە پارێزگای کەرکوک بەھۆی پشتبەستوویی بەبەڵگە ،و ئەنجومەنیش ھەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی ڕاسپاردەی گونجاو لە بارەیەوە لە پاش تەواوکردنی ڕێکارەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەو پاڵێوراوە ڕکابەرانەی ئەو وێستگانە بەپێی وادەو ڕێکارو ئەومیکانیزمانەی دواتر دیاریدەکرێت و پێشوەخت ئاگادارکردنەوە پێی بەماوەیەکی گونجاو.
بەدوابەدوای ئەمانیش تەماشای تانەکانی دیکە دەکرێن، و کۆمسیۆن ھەڵدەستێ بە ئاشکراکردنی ڕاپۆرتی(موقفی) ڕۆژانە لەسەر تانەکان بە بەیاننامەی بەردەوامی ڕۆژانە لەبەر ڕۆشنایی ڕوانینی ڕۆژانە لە تانەکان تا ئەوکاتەی سەرجەمیان تەواودەبن.