
لێدوان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی تیروپشکی ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران ۲۰۲۱ لە هەردوو نوسینگەی کەرخ و ڕەسافە و تەواوی نوسینگەکانی تر لە ڕۆژی چوارشـەمە کاتژمێر ۱۰ی سەرلەبەیانی.
هەروەها تیروپشک بۆ ژمارەی پێکهاتەکانی(مەسیحی /کوردی فەیلی/ سابئی/ ئێزدی/شەبەکی) لە نوسینگەی نیشتیمانی کۆمسیۆن لەهەمان ڕۆژدا بەڕێوەدەچێت، تیروپشکی ژمارەی کاندیدان لە ژمارە ۲۰ وەدەستپێ دەکـات لە تەواوی ٨۳ بازنەکە.
وتەبێژی کۆمسیۆن
اترك تعليق

