وته‌ى هه‌فتانه
– ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران ژماره و شوێنى ناوه‌ند‌و وێستگه‌كانى ده‌نگدان دیاریده‌كات.
– ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران : هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئاینده یه‌كسان‌و پاك‌و بێگه‌رد ده‌بن به‌پێى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و به‌پێى ڕێوشوێنه‌كان كارده‌كه‌ین
– ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران: هیچ ماوه‌یه‌كى دیكه بۆ تۆماركردنى هاوپه‌یمانێتییه‌كان‌و پاڵێوراوه تاكه‌كه‌سییه‌كان نییه‌و ئه‌و پاڵێوراوانه‌ى كشاونه‌ته‌وه ناتوانن به‌شدارى بكه‌ن.
– كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕێككارى یاسایی پێویست دژى هه‌ر كه‌سێك ده‌گرێته‌به‌ر كه ده‌نگۆ‌و قسه‌ى هه‌ڵبه‌سترا‌و بڵاو بكاته‌وه‌و بیه‌وێت متمانه‌ى هاوڵاتییان به‌كاره‌كانى كۆمسیۆن له‌ق بكات.
له‌چوارچێوه‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى كۆمسیۆن بۆ قۆناغی هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق كه‌بڕیاروایه له‌ڕۆژى ده‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئاینده ئه‌نجام بدرێت، ژماره‌و شوێنى كۆتاییى ناوه‌ند‌و وێستگه‌كانى ده‌نگدان دیاریكران كه‌سه‌ربه بنكه‌كانى تۆماركردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانن، دواى كۆتایى هاتنى ماوه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌رانى بایۆمیترى كه 15-4-2021 كۆتاییه هات‌و و ژماره‌ى كۆتایى ده‌نگده‌ران زانرا، ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران ڕاستاندنى له‌سه‌ر دابه‌شبوونى كۆتایى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان كرد كه له‌سه‌رتاسه‌رى عیراق (8273) ناوه‌ندى ده‌نگدان ده‌بێت كه (55041) وێستگه‌ى ده‌نگدان له‌خۆده‌گرن، زۆرترین ژماره‌ى ده‌نگده‌ریش له‌هه‌ر وێستگه‌یه‌ك بریتى ده‌بێت له (450) ده‌نگده‌ر، پرۆسه‌ى دابه‌شبوونى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدانیش پشت به زانیارییه‌كانى كۆبوونى خۆراك و شوێنى نیشته‌جێبوونى ده‌نگده‌ر ده‌به‌ستێت.
هه‌روه‌ها كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له نامه‌یه‌كى دڵنیاكه‌ره‌وه‌دا بۆ شه‌قامى عیراق‌و له‌نێویشاندا بۆ ده‌نگده‌ران‌و ئه‌وانه‌ش كه گرنگى به‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ن هه‌روه‌ها بۆ كۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى، دووپاتیده‌كاته‌وه كه به‌وپه‌ڕى دلنیاییه‌وه سوورده‌بێت له‌سه‌ر پاكى و بێگه‌ردى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌گرتنه‌به‌رى ڕێچكه‌ى پَویست‌و گونجاو بۆ سه‌رخستنى، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌ى وورد ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێككارى دڵنیاكه‌ره‌وه‌ى به‌سه‌نكردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه كۆمسیۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وه‌رگرتنى وه‌ڵامى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى دڵنیابوونه‌وه له شیاوى پاڵێوراوه‌كان و دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ى كه‌سه‌ربه هێزه چه‌كداره‌كان‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان نیین، له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌نده‌وه كه هه‌ڵده‌ستێت به تاووتوێكردنى وه‌ڵامه‌كان‌و ئاماده‌كردنى ڕاپۆرتى تایبه‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران بۆ ده‌ركردنى بڕیارى پێویست له‌باره‌یه‌وه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه له‌وه‌رگرتنى داواكانى كشانه‌وه‌ى پاڵێوراوه‌كان كه له‌ڕۆژى (13)ى ئه‌م مانگه ده‌ستى پێكردووه‌و بڕیاره تا (20)ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وامبێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران به‌ته‌واوى دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ده‌رگاى تۆماركردن به‌ته‌واوى داخراوه‌و به‌هیچ جۆرێك ماوه‌ى تۆماركردن نوێ ناكرێته‌وه كه له ڕۆژى یه‌كى مانگى ئایارى ئه‌مساڵ كۆتایى پێهات، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى پاڵێوراوه‌كان كشانه‌وه‌یه‌كى كۆتاییه‌وه و هه‌ر كاندیدێك بكشێته‌وه به‌هیچ جۆرێك ڕێگه‌ى پێ‌نادرێت جارێكى دیكه به‌شدارى بكاته‌وه.
كارى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌یسته به‌ماوه‌یه‌كى دیاریكراوى تۆكمه كه‌قۆناغه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ڕێكده‌خات، كه‌ناتوانرێت لێى لابدرێت، چونكه پابه‌نده به‌به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له‌ماوه‌ى بڕیارلێدراودا، كۆمسیۆن له‌كاره‌كانیدا پشت به ئه‌حكامه‌كانى سیستمى ڕاستاندن ده‌به‌ستێت له‌سه‌ر لیسته‌كانى پاڵێوراوان كه به‌ده‌ق هاتووه ” حزب ناتوانێت پاڵێوراوه‌كانى بگۆڕێت و ناوى پاڵێوراوانى نوێ پێشكه‌ش بكات كه پێش كۆتایی هاتنى ماوه‌ى كاندیدكردن نه‌پاڵێوراون، یان ئاڵوگۆڕكردنى پاڵێوراوانى پێشوو به پاڵێوراوانى دیكه ته‌نها له‌كاتێكدا نه‌بێت كه كۆمسیۆن هه‌ندێك له پاڵێوراوه‌كانى دوورخستبێته‌وه‌و حزبه‌كه داوا بكات ئاڵ‌وگۆڕیان پێبكات به پاڵێوراوانى دیكه له‌ماوه‌یه‌كدا كه كۆمسیۆن دیارى ده‌كات” هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران بڕیاریدا به‌سڕینه‌وه‌ى ناوى مردووان له لیسته‌كانى پاڵێوراواندا به‌پێى مه‌رجه یاساییه‌كان، هه‌روه‌ها ژماره‌كه به‌ركارده‌بێت و ناكرێت پاڵێوراوه مردووه‌كان به پاڵێوراوى نوێ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه به‌هۆى كۆتایى هاتنى ماوه‌ى پاڵاوتن.
هه‌ر له‌سه‌ر ڕاسپارده‌كانى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران‌و ئیداره‌ى ئینتخابى به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان به‌رده‌وامن له به‌سه‌ركردنه‌وه مه‌یدانییه‌كانیان بۆ نووسینگه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاكان‌و و كۆگاكان‌و ناوه‌نده‌كانى تۆماركردنى سه‌ربه‌وان، بۆ دڵنیابوونه‌وه له ئاماده‌بوونیان له‌ڕووى هونه‌رى‌و ئیدارى وه‌ك ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى ئاینده، هه‌روه‌ها چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ئه‌منى و ئیداره‌ى نووسینگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان كردووه‌و بابه‌تى ژماره‌ى پاسه‌وانه به‌رده‌سته‌كان‌و سه‌لامه‌تیى خۆپاراستن تاووتوێ كراوه.
هه‌روه‌ها له‌پێناو به‌رده‌وامیى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه سیاسییانه‌ى كه‌له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى نیشتمانى كارده‌كه‌ن هه‌روه‌ها و به‌دواداچوون‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌دایان، تیمێكى تایبه‌ت مه‌ند له بازنه‌ى كاروبارى حزبه‌كان و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان به‌رده‌وامه له‌سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانى بۆ باره‌گا حزبییه‌كان بۆ به‌دواداچوونى جێبه‌جێكردنى ڕێككاره‌كانى تایبه‌ت به كارى باره‌گاى حزبه سیاسییه‌كان كه بڕوانامه‌ى ڕه‌سمیى دامه‌زراندنیان به‌ده‌ستهێناوه، كه ووردبینى بۆ مۆره‌كان‌و نووسرا‌و و تۆماره‌كان‌و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى له‌لایه‌ن نووسه‌رى داده‌وه ڕاستاندنیان بۆكراوه كه ڕێنماییه‌كانى جێبه‌جێكردنى یاساى حزبه‌كان كردوویه‌تى به‌ئه‌رك.
له چوارچێوه‌ى تواناداركردنى ژنان‌و پارێزگارى كردن له‌مافه‌كانیان (ده‌نگده‌ر‌و پاڵێوراوه‌كان) له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى ئاینده‌دا، دكتۆره ئه‌حلام جابرى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران به‌وپێیه‌ى كه‌سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى سه‌رپه‌رشتیارى به‌شدارى كردنى ژنانه له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئاینده‌دا، به‌شداریكرد له‌كۆنگره‌ى ده‌ستپێكردنى پلانى لیژنه كه ئەمیندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران/ بازنه‌ى تواناداركردنى ژنان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕێكى خستبوو، هه‌روه‌ها به‌شدارى كرد له‌كۆڕبه‌ندێكى گفتوگۆكارى كه بنكه‌ى تۆڕى لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه ستراتیجیه‌كان ڕێكى خستبوو له‌ژێر ناونیشانى (ژن ده‌نگده‌ر‌و ده‌نگپێدراوه) هه‌روه‌ها گرنگیى ده‌نگه‌كه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئاینده‌دا، وه‌كو ئه‌ركى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانیش بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌پێى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كۆمسیۆن گرنگیده‌دات به‌ڕۆڵى هاوبه‌شه‌كان له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و داوایان لێده‌كات ڕۆڵى كاریگه‌ر ببینن له هۆشیاركردنه‌وه‌ى ده‌نگده‌ران و تێگه‌یاندنیان به‌گرنگیى به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئاینده‌دا‌و كۆمسیۆن ڕێككارى یاسایى گونجاو له‌دژى هه‌ر كه‌سێك ده‌گرێته‌به‌ر كه ده‌نگۆ‌و قسه‌ى هه‌ڵبه‌سترا‌و بڵاو بكاته‌وه‌و بیه‌وێت متمانه‌ى هاوڵاتییان به‌كاره‌كانى كۆمسیۆن لق بكات‌و مه‌به‌ستى ئه‌وه‌بێت به‌شداریى كاریگه‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى ئاینده‌دا نه‌كرێت.
وته‌بێژى ڕاگه‌یاندن
20/6/2021
اترك تعليق