بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران پێشوازی له شاندەی نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌كات
دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان خه‌ڵه‌ف سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران ئه‌مرۆ چواره شه‌مه به‌روارى 9ی حوزه‌یرانی 2021 له باره‌گه‌ى كۆمسیۆن له‌به‌غدا پێشوازی كرد له شاندەیەکی نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا كه‌پێكهاتبوو له‌سه‌رۆكى نێرده‌كه جۆن برنارد وهه‌ردوو شاره‌زا مانویل خواكیم و ئه‌یان جیمس.
له‌دیداره‌كه جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران دادوه‌ر عومه‌ر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د و سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى هه‌ڵبژاردن دادوه‌ر عه‌باس فه‌رحان حسن.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران له‌گه‌ڵ شاندەی ئه‌وروپی گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر به‌نده‌كانى رێكه‌وتنى تایبه‌ت به‌چاودێری هه‌ڵبژاردن, كه بڕیار وایه به‌م نزیكانه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا واژۆ بكرێت, كه گرنگیه‌كى زۆری ده‌بێت له ئاسانكاری له‌كاری نێرده‌كه بۆ چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق له تشرینی یه‌كه‌م, دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ى ئه‌م رێكه‌وتنه گرنگه ودڵنیایه‌كه ده‌ده‌رێت به‌ناوخۆ وكۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى .
ئه‌ندامانى شاندەی ئه‌وروپی چه‌ند بابه‌تێكى تریان تاوتۆێكرد كه له‌رێگه‌وه‌ى ده‌كرێت پاڵپشتى هه‌نگاوه‌كانى نێرده‌كه بێت له‌چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو, جۆن برنارد سه‌رۆكى نێرده‌كه جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگی به‌شداریكردنی بیرۆكه‌كان له‌نێوان نێرده‌كه وكۆمسیۆن, له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى دان به گفتۆگۆكان له‌پێناو ئاگاداربوون له‌ئاماده‌كاریه‌كانى كۆمسیۆن بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه .
اترك تعليق