سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران پێشوازی لە جێگری نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری سیاسی وهەماهەنگی هەڵبژاردن دەکـات

دادوەر جەلیل عەدنان سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە ۲٥ی ئایار لە بارەگای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پێشوازیکرد لە ئەنیغیوبۆرگ سولڕون لە نوێنەری نێردەی نێونەتەوەی بۆ عێراق بۆ کاروباری سیاسی و هەماهەنگی هەڵبژاردن.

لەدیدادەرکە ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیاران د.ئەحلام جابری ئامادەی بوو سەرۆکی کۆمسیۆن تاوتۆی دواین ئامادەکاریەکانی کرد کە ئەنجامیانداوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە بەرواری ۱۰ی تشرینی یەکـەمی ۲۰۲۱، هەروەها ئامادەکاری کارمەندانی کۆمسیۆن بۆ دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەنگدەران.

دادوەر جەلیل عەدنان جەختی کردەوە لەگرنگی بونی ئەم پەیوەندیە لەگەڵ نێردەنەتەوەیەکان و پێدانی زانیاری هەنگاو بەهەنگاو لەسەر ئامادەکاریەکان.

لای خۆیەوە جێگری نوێنەری نەتەوەی بۆ عێراق ستایشی هەوڵەکـانی کۆمسیۆنی ئێستای کرد، بە کارێکی گەورەی وەسفکرد لە دۆخێکی قورسدا کـەهەمووان پێویستان بەپاڵپشتی زیاترە.

اترك تعليق