بەبەشداری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران و سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن وبەرێوبەری نوسینـگەکانی هەڵبژاردن و لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردن کۆنگرەیەکی فراوانی لەبەغدا سازکرد
لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردن ڕۆژی ۲٥ی ئایاری ۲۰۲۱ کۆنگرەیەکی فراوانی ڕێکخست بەبەشداری دادوەر جەلیل عەدنان خەڵەف سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران و سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن دادوەر عەباس فەرحـان و بەشێکی تر لە بەرێوبەرانی نوسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان.
لە کۆنگرەکە بەشێکی زۆر لە فەرماندە ئەمنیەکان و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردن کەهاوکات جێگری فەرماندەی کردەوە هاوبەشەکان فەریق روکن عەبدولائەمیر شمەری و هەروەها موهەنەد نەعیم ڕاوێژکاری سەرۆکی وەیزان بۆ پرسی ئاسایشی هەڵبژاردنەکـان ئامادەی بوون.
لە کۆنگرەکە گفتوگۆکر لەسەر ئامادەکاریەکانی پاراستی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە ۱۰ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۱، هەروەها تەواوکردنی سەرجەم ئامادەکاریە پێویستیەکانی تر تاوتوێ کرا لە پێناو بەدیهێنانی کەشێکی پارێزراو و ئارام، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر زیادکردنی هەماهەنگیەکانی فەرماندەئەمنیەکان لەگەڵ پارێزگاکان لە پێناو پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکــان.
اترك تعليق