سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران لەگەڵ وەفدی باڵێۆزخانەی تونس چاودێری هەڵبژاردنەکان تاوتوێ دەکات

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای کۆمسیاران بەڕێز جەلیل عەدنان خەڵەف ڕۆژی سێشەمە لە باڵەخانەی کۆمسیۆن پێشوازیکرد لە بەڕێز ڕەزا زقیدان باڵێۆزی کۆماری تونس لە عێراق و گفتوگۆکرا لەسەر ڕۆڵی نێودەوڵەتی لە چاودێریکردنی هەڵــبژاردنەکان و کاریگەری لە پاکی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە.

دوای بەخێرهاتنی وەفدەکە سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران ستایشی ڕۆڵی تونسی کرد لە شۆڕشی”بەهاری سەوز” کە بو بەبنەمایەک بۆ نموونەی بونی تونس لە نێو گەلانی عەرەبی.

لای خۆشیەوە ڕەزا زقیدان باڵێۆزی تونس ستاشی هەوڵی فراوان و ڕۆڵی کۆمسیۆنی کرد لە ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردن بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان، وتیشی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی تونس لە ساڵی ۲۰۱۱ دامەزار و ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە گۆڕانکاری و خزمەت بۆ گەلی تونس، ئەوەشی خستەڕوو کۆمسیۆنی عێراق و تایەتمەندتر بو بە پشت بەستن بە کارتی بایۆمەتری بۆ ڕێگری کردن لە تەزویر و پاراستنی بێگەری هەڵبژاردنەکانی ۱۰ تشرینی یەکەمی داهاتوو.

هەردوو لاش جەختیان کردەوە لە گرنگی چاودێری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنەکان و پیشاندانی نموونەیەکی جوان و دووبارەکردنەوەی لەوڵاتانی تر.

جێ باسە کۆماری تونس یەکێکە لەو وڵاتانەی لەلایەن کۆمسیۆنەوە بە فەرمی بانگهێشتکراوە بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان.

وتەبێژی کۆمسیۆن

اترك تعليق