سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران پێشوازی لە جێگری نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووکان کرد

بەڕێز دادوەر جەلیل عەدنان خەڵەف سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری پێشوازی کرد لە خاتوو ئەنیگبۆرگ سۆڵرون جێگری نێردەی نەتەوەیی تایبەت بۆ کاروباری سیاسی وهاوکاری هەڵبژاردن لە عێراق.

لە دیدارەکـە هەریەک لەئەندامانی کۆمسیاران دادوەر فەیاز یاسین و دادوەر عامر موسا و دادوەر عەلی ڕەشید ئامادەی بوون.

لەسەرەتایی دیدارەکە سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد کەیەکەمین چالاکیان سەردانیکردنی کۆمسیۆن بووە

لە دانیشتنەکە گفتوگۆکرا لەسەر ئامادەکاری و ڕێکارەکانی کۆمسیۆن لە نوێکردنەوی تۆماری دەنگدەران هەروەها کاتی وەرگرتنی تۆماری هاوپەیمانیەکان و کاندیدەکان لە نێویشیان هەڵبژاردنـەکان لە دەرەوەی وڵات و هەروەها جەختکردنەوە لە کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 10/10/2021 کە کاتێکی ئیلزامیە بەپێ حوکمەکانی ماددەی هەشت یەکەم لە یاسایی هەڵبژاردنەکانی ژمارە ۹ساڵی 2020

لەکۆتایدا خاتوو ئەنیگبۆرگ پاڵپشتی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکانی لە عێراق بۆ کۆمسیۆن دوپاتکردەوە و هەروەها پێدانی هاوکاری تەواو بەمەبەستی سازدانی هەڵبژاردنی داهاتوو.

وتەبێژی کۆمسیۆن

اترك تعليق