سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ ئیدارەدانی هەڵبژاردنەکانی (٢٠٢٤)ی پەرلەمانی کوردستان-عێراق پێشوازی لە گەورە راوێژكاری نێردەی یونامی دەكات
ئەمڕۆ دووشەممە، 9ی ئەیلولی 2024، دادوەر عامر ئەلحوسێنی، سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ ئیدارەدانی هەڵبژاردنەکانی (٢٠٢٤)ی پەرلەمانی کوردستان-عێراق لە باڵەخانەی لیژنەی ناوەندی لە پارێزگای هەولێر پێشوازی لە د. ئەمیر ئاراین، گەورە راوێژكاری نێردەی یونامی كرد.
بەڕێز ئەلحوسێنی سەرەتای كۆبونەوەكەی بە دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو هاوکارییانە دەستپێكرد كە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونامی) پێشكەشیدەكەن لە پاڵپشتیکردنی کارەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان و دابینکردنی کۆمەڵێک پسپۆڕ کە شارەزایی و راوێژی هونەری لە گەلێك بواردا پێشکەشدەکەن لە رێگەی بوونی پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ كارمەندانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
لای خۆیەوە دکتۆر ئەمیر ئاراین جەختی لە پاڵپشتیی نێردەی یونامی لە عێراق بۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن كردەوە، بە تایبەتی پاڵپشتیكردنی لیژنەی ناوەندیی ئیدارەدانی هەڵبژاردنی 2024ی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان- عێراق و پێشکەشکردنی هاوکاریی تەواو بۆ تەواوكردن و سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان كە بڕیارە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
شایەنی باسە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن لەئەنجامدانی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ هاوبەشانی پڕۆسەی هەڵبژاردن وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی 2024ی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان-عێراق.