ووتەی ھەفتانە
وەک پەیڕەوێک بۆ پرەنسیپی شەفافیەت(ڕوونی) لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیدا، و لەپێناو تۆمارکردن و بە دێکۆمێنتکردنی ئەزموونی بەدەستھاتوو ،بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران کارکراوە بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی گشگیر لەوکاتەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی ئێستا ئەرکەکانیان وەرگرتووە؛و ئەم ڕاپۆرتە دادەنرێت بە یەکێک لە توێژینەوەگرنگەکانی ھەڵبژاردنەکان کە سەرجەم چالاکیەکانی دامەزراوەکە و ڕێکارەکانی پەیوەست بە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ساڵی٢٠٢١ لەخۆ دەگرێت بە تەواوی تەوەرە یاسایی و ھونەری و کارگێڕی و داراییەکانیەوە.
ھەروەھا سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران بایەخی تەواو دەدەن بە ڕۆڵی ژنان لە پڕۆسەی ھەڵبژاردندا،و کاردەکەن بۆ پتەوترکردنی پێگەو شایستە یاساییەکانیان ،بۆ ئەوەش ئەنجومەنی کۆمسیاران ڕەزامەندیدا لەسەر پلانی کاری شەش مانگی بۆ تیمی شیاندنی ژنانی پاڵپشتی جۆری کۆمەڵایەتی کە لەوبوارەدا کاردەکەن بە سەرۆکایەتی خاتونێک لە ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە پێناو ناساندنی چەمکی ڕەگەزی جۆری کۆمەڵایەتی و پتەوکردنی پرەنسیپی یەکسانی لەنێوانیانداو لە سەرجەم بوارەکانی دانانی سیاسەت و پلاندانانی ھەڵبژاردن.
لەلایەنی ھونەریشەوە ؛ناوەندەکانی تۆماری سەر بە ئۆفیسی پارێزگاکان لەسەرتاسەری عێراق بەردەوامن لە ھەردو پرۆسەی تۆماری بایۆمیتری دەنگدەران بۆ ئەوانەی تۆمار نەکراون لەگەڵ دابەشکردنی کارتی دەنگدان، وێڕای دەرچونی تیمەگەڕۆکەکان لە دامەزراوە حکومیە جیاجیاکان لە پارێزگاو شار و شارۆچکەکان،کە ژمارەی تۆمارکراوان گەیشتە(180.939) ھاوکات ژمارەی کارتی دابەشکراویش گەیشتۆتە(339.566)،ئەم پرۆسانەش بە ئامادەبوونی بریکاری قەوارەسیاسیەکان و چاودێرانی نێوخۆیی بەڕێوەچووە ،وە بۆ ئەوانەی بایەخدەدەن بە کاروباری ھەڵبژاردن دەتوانن لە پێگەی فەرمی کۆمسیۆن(ihec.iq)تەماشای ئاماری پرۆسەکان بکەن.
لەلایەکی دیکە ئەنجومەنی کۆمسیاران ڕەزامەندیدا بە کردنەوەی سندوقەکانی دەنگدان و جیاکردنەوەو جەردی ئەوەی لەناویاندایە کەلوپەلی ھەستیار و ناھەستیار،ھەروەھا دانانی میکانیزمی لەناوبردنی کاغەزی دەنگدان کە بەشێوەی ئەلکترۆنی پارێزراون وبە ھەماھەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان⁄کۆمپانیای گشتی پیشەسازی پیترۆکیمیاوی بۆ سود وەرگرتن لێی و گێڕانەوەی ڕۆڵی مادەکان،کە بۆ ئەومەبەستە لیژنەی ھونەری پێکھێنراوە و ئەرکدارکراون بە ھەماھەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندیدار و لەگەڵ ئۆفیسی پارێزگاکان بەمەبەستی یەکخستنی پرۆسەکە بەشێوەی یەکبەدوای یەک.
وە ئەنجومەنی کۆمسیاران بەپەرۆشە لە پەرەدان لێھاتویی فەرمانبەرەکانی لەلایەنی کارگێڕی و ھونەری ڕاگەیاندن و پاراستنی پارێزراوێتی لەڕێی بەشی ڕاھێنان و پەرەپێدان،لەباوەڕبوون بەوەی گەشەپێدانی مرۆیی تەوەری سەرەکی پێشخستن و سەرکەوتنی کاری ھەڵبژاردنە لە داھاتوودا،کە لەئێستادا لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردندا زنجیرە وۆرکشۆپێک بەڕێوەدەچن بە ھاوکاری تیمی نێودەوڵەتی بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن (UNAMI) وە ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ سیستمەکانی ھەڵبژاردن (IFES).
لەبوارێکی دیکەشدا؛کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بەردەوامە لەسەر بەدواداچونی کاری قەوارە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکان کە تۆمارن لە فەرمانگەی کاروباری پارت و قەوارەسیاسیاکانی کۆمسیۆن و ھۆبەکانی سەر بەم فەرمانگەیە لە ئۆفیسی پارێزگاکان،ئەویش بە سەردانی مەیدانی و ھەڵسەنگاندن و چاۆدێریکردنیان وە ئامادەبوون لە کۆنگرەکانیان کە بە شێوەی خولی ئەنجامدەدرێن و ژمارەیان گەیشتۆتە(265)پارت کە تۆمارکراون، وە لەو چوارچێوەیەشدا ئەنجومەنی کۆمسیاران پەسەندکردنی (٣٠) داخوازی تۆماری پارتەکانی رەت کردۆتەوە بەھۆی تێپەربوونی زیاتر لەساڵێک بەسەر پێشکەشکردنی داخوازیەکان و تەواونەکردنی پێداویستیە شێوەییەکان وەک ناو و دروشمی پارت یا ژمارەی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر وە پێداویستیە بابەتیەکان وەک تەواوکردنی ڕێوشوێنی ڕێوشوێنی دەستەی نیشتیمانی لێپرسینەوەو دادپەروەری وە شایستەداراییەکان پشتبەست بە یاسای پارت و ڕێکخستنە سیاسیەکان ژمارە(36) ی ساڵی(2015).
ووتەبێژی ڕاگەیاندن
اترك تعليق