ووتەی ھەفتانە

لەگەڵ بەردەوامی ھەردوو پرۆسەی دابەشکردنی کارتی دەنگدانی بایۆمتری و تۆماری بایۆمتری بۆ دەنگدەرانی نوێ و ئەوانەی پێشتر تۆمار نەکراون لە ناوەندەکانی تۆمار و تیمە گەڕۆکەکانی سەر بە ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان ،لە پێناو زامنکردنی بەشداریکدنی سەرجەم دەنگدەران لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو بە بەکارھێنانی تۆمارێکی نوێکراوەی ووردی دەنگدەران، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە ڕێکەوتی (٢٠٢٢⁄٣⁄٢٠ ) ەوە ناوەندەکانی تۆماری ئەلکترۆنی(بایۆمتری) واڵاکردووە لەتەواوی عێراقدا بۆ ئەنجامدانی تۆماری بایۆمتری،کە ژمارەی ناوەندەکان(١٠٧٩) ناوەندی تۆمارە و پشت دەبەسترێت بە نوێترین زانیاریەکانی تۆماری دەنگدەران بەپێی لیستی زانیاریەکانی کارتی کۆبوونی خۆراک کە لەسەری زانیاری نوسینەکی و زیندەگی(بایومتری) دەنگدەر کۆدەکرێتەوە و نوێدەکرێتەوەو (33.273) دەنگدەر تۆمارکراون کە حاڵەتەکانی (زیادکردن، سڕینەوە،ڕاستکردنەوە،تۆماری ئاوارەکان و ھێزە ئەمنیەکان ) ی لەخۆگرتووە،ھەروەک (47.828) کارتی دەنگدانی گشتی و تایبەت و ئاوارەکان دابەشکراوە.وە ئەم دوو پرۆسەیە بە ئامادەیی چاودێرانی ناوخۆیی کە ژمارەیان(107) چاودێرە ،دەکرێت بۆ ئەوانەی بایەخ دەدەن بە کاروباری ھەڵبژاردن مانگانە تەماشای کاری پرۆسەکان بکەن لەڕێگەی پێگەی فەرمی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان (https://ihec.iq).
لە ھەمان چوارچێوەدا ،ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان کاردەکەن بۆ ھەماھانگیکردن لەگەڵ فەرماندەی ھێزە ئەمنیەکان و فەرمانگەکانی سەربەو ھێزانە تا ھانی کارمەندەکانیان بدەن بۆ سەردانیکردنی ناوەندەکانی تۆمار و وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانی تایبەت کە لە ڕۆژی دەنگدان لێیان وەرگیراوە،سەرباری ئەوەش کە تیمی وشیارکردنەوە کە لە فەرمانبەرانی ئۆفیسەکان پێکھاتوون ھەڵدەستن بە بەستنی کۆڕو سیمینار لە فەرمانگە حکومیەکان تا کارمەندەکانیان ھانبدرێن بۆ ئەنجامدانی تۆماری بایۆمتری،وێڕای ھەماھەنگیکردن لەگەڵ دام و دەزگا فێرکاریەکان بۆ ھاندانی فێرخواز کە گەیشتونەتە تەمەنی یاسایی دەنگدان لەنێوانیاندا لەدایکبووانی (٢٠٠٤) بە مەبەستی تۆمارکردنی زانیاریەکانیان و زامنکردنی مافی دەستوریان.
ھەروەک کۆمسیۆن بەردەوامیشە لە فراوانکردنی پردی ھاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و ھۆیەکانی ڕاگەیاندن بۆ ھاریکاری کردن لە وشیارکردنەوەی دەنگدەران و ھاندانیان بۆ تۆماری بایۆمتری و وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانەکانیان.
لەلایەکی تر ، ئەنجومەنی کۆمسیاران پێداچوونەوەی ئەنجامدا بە سیستمی کارگێڕی و ھونەری کۆمسیۆن،کە بە کارێکی گرنگ دادەنرێت و لەڕێیەوە ڕێوشوێنی کارەکانی کۆمسیۆن ڕوونتر دەبێت بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکەی،ئەوەش ئامادەکاری تەواوە بۆ ھەر پرۆسەیەکەی ھەڵبژاردن و پێداچوونەوە بۆ کاری ڕابردوو.لەسەر ئەوە بە فەرمانی وەزاری لە لایەن سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دادوەر جەلیل عەدنان خەڵەف ڕۆڵ و بەرپرسیارێتیەکان وئەرکی سەرشانی میلاکاتی کۆمسیۆن دابەشکرایەوە بە پێی بەدەستھاتووی زانستی و مواسەفاتی پلە و ئەرکی بریکاردارکراو.
وە بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەکانی ھەڵبژاردن لە کۆمسیۆن،بڕیاردراوە کۆبوونەوەی ھەفتانە ئەنجام بدرێت لەسەر بنەمای یاداشتی سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن دادوەر عامر موسا حسەینی و بریاری ئەنجومەنی کۆمسیاران و فەرمانی وەزاری لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەن،بۆ وەستان لەسەر بەدەستھاتوو و چالاکی بەڕێوبەری ئۆفیسەکانی ھەڵبژاردن و میکانیزمی بەدوادا چوونیان بۆ کاری ناوەندەکانی تۆمار و زامنکردنی پاسەوانی ئەمنی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان و کەلوپەلی ھەڵبژاردن لە گەنجینەکان ،سەرباری ئەوەش، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دادوەر جەلیل عەدنان خەڵەف کۆبوونەوەیەکی گرێدا بە ئامادەبوونی ھەردوو بەڕێوبەری گشتی ناو کۆمسیۆن لەگەڵ بەڕێوبەری بەشەکان و بەڕێوبەری ناوەندەکانی تۆمار بۆ بەدواداچوونکردنی کارەکانیان وئاڕاستەکردنیان لەسەر پابەندبوونیان بە فەرمان و ڕێنماییە کارگێڕی و ھونەریەکان و پێویستی دابەشکردنی ئەرک و کارەکان بە گیانی یەک تیمی بۆ زامنکردنی سەرکەوتنی کاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان.

 

اترك تعليق