ووتەی ھەفتانە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بە بەردەوامی بایەخی تایبەتی دەدات بە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری ،کە لەو بارەیەوە توێژینەوە دەکرێت لەسەر پەرەپێدانی تۆماری بایۆمتری و شیکاری زانیاریە بایۆمتریەکان و پۆلێنکردنیان بە پێی بنەما زانستیەکان لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دادوەر جەلیل عەدنان خەلەف و بە ھاوکاری لەگەڵ شارەزایانی تیمی نێودەوڵەتی بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردن سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان UNAMI.
وە بۆ بەپێزترکردنی تۆماری دەنگدەران ، سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن دادوەر عامر موسا حسەینی ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگاکانی ڕاسپاردووە لە ڕێگەی ھۆبەی ڕاھێنان ھەستن بە سەردانی مەیدانی ناوەندەکانی تۆمار تا سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی تۆماری بایۆمتری و دابەشکردنەوەی کارتی بایۆمتری بکەن،لەگەڵ سەرپەرشتی کاری تیمە گەڕۆکەکان بۆ زامنی تۆماری سەرجەم دەنگدەران.
لە ھەمان بارەوە ،کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرماندەکانی ھێزە ئەمنیەکان لە ھەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و فەرمانگەکانیان کاردەکات تا کارمەندەکانیان ھانبدەن بۆ سەردانکردنی ناوەندەکانی تۆمار و وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانی تایبەت،سەرەڕای چوونی تیمە گەڕۆکەکان بۆ یەکە سەربازیەکان بۆ پێدانەوەی کارتی دەنگدانی بایۆمتری وەرگیراو لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت.
ھەروەک کۆمسیۆن کاردەکات لەسەر درێژکردنەوەی پردی پەیوەندی لەگەڵ ھاوبەشانی پرۆسەی ھەڵبژاردن وە ھەماھەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و تۆڕەکانی چاودێری ناوخۆیی و میدیاکاران بۆ ووشیارکردنەوەی دەنگدەران و ھاندانیان بۆ سەردانکردنی ناوەندەکانی تۆمار بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی تۆماری بایۆمتری و وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانەکانیان،کە لە ڕێگەی ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگاکانەوە تەواودەبێت،کە کار بۆ گرێدانی پانێڵی گفتوگۆ و ۆورکشۆپی ڕۆشنبیری لە زانکۆکان و خوێندنگە ئامادەییەکان بۆ ئەو تەمەنانەی دەنگدان دەیانگرێتەوە بەپێی دەستور ،بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی وشیاری ھەڵبژاردن و زیاترکردنی ڕێژەی تۆمار.
وە کۆمسیۆن لە ڕێی فەرمانگەی کاروباری پارت و ڕێکخراوەسیاسیەکان ، مۆڵەتی دامەزراندنی پارتێکی سیاسی نوێ ،بەمەش ژمارەی پارتە مۆڵەت پێدراوەکان دەگاتە(266) پارتی سیاسی ،سەرەڕای (60) پارتی سیاسی دیکە کە ھێشتا لە تۆمارکردندان.
لەلایەکی ترەوە،پرۆسەی چاودێری و بەدواداچوون بۆ بارەگای پارتەکان بەردەوامە لەڕێی ھۆبەکانی کاروباری پارتەکان و پاڵێوراوانی سەربە نوسینگەی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان.
لە بوارێکی تردا،تایبەت بە شایستەی فەرمانبەرانی دەنگدانی بەشداربوو لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی(2021)،کۆمسیۆن
بەردەوامە لە ھەماھەنگیکردن و بەدواداچوون لەگەڵ گەنجینەکانی دەوڵەت لە تەواوی پارێزگاکان بۆ ئاسانکاریکردنی پرۆسەی دابەشکردن کە زۆرینەی پارێزگاکان لەوەدان کۆتایی بە پرۆسەکە بھێنن، لەکاتێکدا پارێزگای بەغداد بەھەردوو لای کەرخ و ڕەسافە ھێشتا پرۆسەکە بەردەوامە،بەڵام پارێزگاکانی سەر بە ھەرێمی کوردستان ھێشتا ھەماھەنگی دەکرێت لەگەڵ وەزارەتی دارایی بەمەبەستی خەرجکردنی شایستەداراییەکان.
لە بواری ڕاھێنان و پەرەپێدانی میلاکی فەرمانبەری،کۆمسیۆن بەردەوامە لە پێشکەشکردنی ۆورکشۆپی پسپۆڕی بۆ فەرمانبەرەکانی لە ڕووی ھونەری و کارگێڕی و دارایی.
وە لە چوارچێوەی ھاوکاری و ئاڵوگۆڕی شارەزایی لەگەڵ دامودەزگا
و دەستە و سەندیکا عێراقیەکان، و پێشکەشکردنی ھاریکاری و پشتیوانی بۆ ھەموو پراکتیکێکی ھەڵبژاردن لەو دامودەزگایانەدا،ھەماھەنگی کرا لە نێوان کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراقی،بۆ پشکداری لە دابینکردنی پێداویستیەکانی ھەڵبژاردنی سەندیکای ناوبراو لە خولی بیست و دووھەمینیدا،وە ئەوەش لەڕێگەی نووسینگەی ھەڵبژاردنی بەغداد⁄ڕەسافە .
اترك تعليق