ووتەی ھەفتانە
– ئەنجومەنی کۆمسیاران ژمارەیەک بڕیار دەردەکات بۆ ڕێکخستنی کاری کۆمسیۆن.
– کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە پێدانی مۆڵەتی دامەزراندن بۆ ئەو پارتانەی کە ئارەزوومەندی خۆ تۆمارکردنن.
کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە دابەشکردنی پاداشتی دارایی فەرمانبەری ڕۆژی دەنگدان.
ووتەی ھەفتانە..
ئەنجومەنی کۆمسیاران چەند بڕیارێک دەردەکات،لەوانە ڕەزامەندیدان لەسەر پێدانی مۆڵەت بە دامەزراندنی پارتێکی نوێ و ژمارەی پارتە مۆڵەتپێدراوەکانی گەیاندە(265) پارت.
وە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە بەدواداچوونکردن بۆ ڕێکارەکانی لێوەرگرتنی سزای سەرپێچیانەی دارایی بۆ (192) سەرپێچی پێشێلکردنی پەیڕەوی بانگەشەکانی ھەڵبژاردن و دانی بە گەنجینەی دەوڵەت،کە ڕێژەی سەرپێچیەکان جیاجیان لە پارێزگاکان بە پێی قەبارە و ژمارەی پاڵێوراوان تێیدا،لەبەرئەوەش کۆمسیۆن بەرزترین ڕێژەی سەرپێچی لە پارێزگای بەغداد تۆمارکردووە.
وە لەو بڕیارانە کە ئەنجومەنی کۆمسیاران دەریکردوون بەردەوامیدانە بە پرۆسەی دابەشکردنی کارتی بایۆمتری دەنگدانی گشتی و تایبەت لە ناوەندەکانی تۆماری سەربە ئۆفیسی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان بە پێی سنوری جوگرافی، وێڕای بەردەوامی پرۆسەی تۆماری بایۆمتری بۆ ئەو دەنگدەرانەی پێشتر تۆمار نەکراون و لەگەڵ ئەوانەی تەمەنیان گەیشتۆتە بەشداریکردن لە پیادەکردنی مافی دەنگدان (دەنگدرە نوێیەکان).
لەلایەکی دیکەوە ئەنجومەنی کۆمسیاران ڕەزامەندیدا لەسەر ئەو ڕاسپاردە و دەرھاویشتانەی لە ۆورکشۆپی تایبەت بە ووتووێژ لەسەر ڕاپۆرتی دامەزراوەی نێو دەوڵەتی بۆ سیستمەکانی ھەڵبژاردن ( IFES ) و ڕاپۆرتی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی و نێردەی یەکێتی ئەوروپا و ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێوخۆییەکان ،کە جەختکراوەتەوە لەسەر بێگەردی و ڕوونی پرۆسەی ھەڵبژاردن و ڕێکخستنی پرۆسەکە، لەگەڵ ئاماژەدان بە بوونی ھەندێ تێبینی تۆمارکراو لەسەر ڕێوڕۆشتنی کارەکان بەمەبەستی سوود لێوەرگرتن لە ھەر پرۆسەیەکی دیکەی ھەڵبژاردن داھاتوودا.
ھەر لە چوارچێوەی بەردەوامبوون لە پرۆسەی دابەشکردنی پاداشتی دارایی فەرمانبەرانی ڕۆژی دەنگدان کە بەشداربوون لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی٢٠٢١،لە ھەردوو ئۆفیسی کەرخ و ڕەسافە لە ڕێکەوتی 2022/4/11 ڕۆژی دووشەمە دەست دەکرێت بە پرۆسەکە لە بارەگای گەنجینەی پارێزگای بەغداد،سەرباری بەردەوامی دابەشکردن لەو پارێزگایانەی ھێشتا لە پرۆسەکەدا ماوون.
اترك تعليق