کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان مەلەفی کارمەندانی هەڵبژاردن تەواو دەکات
اترك تعليقکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت کە مەلەفی کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن لەلایەن لیژنەی مەکەزی بەسەرۆکایەتی دادوەر فیاض یاسین حسن لەرووی ئیداریو داراییەوە بەکۆتا گەیشتووە، ژمارەی ئەو کارمەندانە کە نزیکەی سێ سەد هەزار کەسە بەپرۆسەی جیاکردنەوەدا رۆیشتوون بەجۆرێک کە کارمەندانی دەزگاکانی دەوڵەت هەروەها مامۆستایانی سەرپەرشتیارو خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکانو دەرچوانی ئامادەییو بەرەوژوور لەیەکتر جیاکراونەتەوە؛ ئەمەش لەپێناو خەرجکردنی شایستە داراییەکانیانو بەدەستهێنانی سوپاس و پێزانین لەسەەرۆکایەتی وەزیرانەوە.
پاڵپشت بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٧٤)ی ساڵی ٢٠٢١، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دادوەر جلیل عدنان خلف داوای لەسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مصطفی کاظمی کرد کە رەزامەندی بدات لەسەر پێدانی سوپاسو پێزانین بۆ مامۆستایانی زانکو کە سەرپەرشتی ناوەندەکانی دەنگدانیان کرد لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ٢٠٢١، هەروەها کارمەندانی دەزگاکانی حکومەت کە وەک کارمەندی رۆژی دەنگدان بەشداریان کرد، ئەمەش وەک رێزێک بۆ هەوڵو ماندوبوونیان لەو رۆژەدا.
پێشتر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڕی پارەی پێویستی بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکردووە، ئەمەش بەپێشکەشکردنی داواکاریی بۆ وەزارەتی دارایی بەمەبەستی ناردنی ئەو بڕە پارانە بۆ خەزێنەی هەر پارێزگایەک ئەمەش بە تەنسیق لەگەڵ ئۆفیسی هەر پارێزگایەکو کارکردن و بەدواداچوون بۆ ئەم مەلەفە بەردەوامە.وتەبێژی راگەیاندن