ووتەی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆنگرەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق٢٠٢١
اترك تعليقبەناوی خوای بەخشندەو میھرەبان
مانگ و نیوێک تێپەڕبووە بەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی٢٠٢١،وە پاش تەواوبوونی دەنگدانی گشتی و تایبەت،کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لەو ماوەیەدا کاری کردووە بەشێوەیەکی چڕوپڕ بۆ پابەندبوونی دەستوری و قانونی تا لە ئاستی چاوەڕوانیەکانی گەلی عێراقدابێت.
پشتبەست بە یاسا و دوای بەکۆتاھاتنی دەنگدان لە ١٠ی تشرینی یەکەم٢٠٢١،لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی دەنگدانی ئەو وێستگانەی داتاکانی بە ئەلکترۆنی نێردرابون پاش ھاوتاکردنیان ڕاگەیاند. دواتر کۆمسیۆن ئەنجامی ئەو وێستگانەشی ڕاگەیاند کە ھەڵبچڕابوون(کرابوونەوە) بەپێی یاسا ،دوای دڵنیابونەوە لە پابەندبوونی ناوەندەکانی دەنگدان بە کردنەوەی ئەو وێستگە دیاریکراوانەی کە دیاریکرابوون بە پێی تیروپشکی مەرکەزی،وە بەمەبەستی تەواوکردنی پێدانی ئەنجامەکان بە پێی ئەو میکانیزمەی یاسا دایناوە،مامەڵەکرا بۆ کۆی سکاڵاو تانە پێشکەشکراوەکان بە کۆمسیۆنی ،بەوانەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکانی ئەو وێستگانەی تانەیان لەسەر درابوون،وە ئامادەکردنی سەرجەم بەڵگە پاڵپشتەکان پەیوەندیدار و پێویستبوو پێشکەشبکرێت بە دەستەی دادوەری ھەڵبژاردنەکان بۆ بڕیارلێدان،وێڕای سەختی ئەو پرۆسەیە بەڵام بە بنچینەدانرا بۆ دڵنیابوونەوە لە دروستی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن.
وە دوای تەواوکردنی یەکلاییکردنەوەی سەرجەم تانەکان لەلایەن دەستەی دادوەری بە پەسەندکردنی لەسەر ئەو ڕاسپاردانەی ئەنجومەن بەدەر لە پێنج دانەیان،گۆڕانێک ڕوویدا لە ئەنجامە بەراییەکان کە ڕاگەیەندرابوون،و کورسیەک لە ھەریەک لە پارێزگاکانی موسڵ و ھەولێر و کەرکوک و بەسڕە و بەغداد.
بێگومان جێی ئاماژەیە کە کۆمسیۆن پابەندبووە بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بەپێی یاسا و لەگەڵ خواستی گەلی عێراقدابێت لەڕێی پیادەکردنی ھەڵبژاردن لەڕۆژی دەنگدان ،وە لەوماوەیەدا پابەندبوونی فەرمانبەرانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەرکەوت بە دیسپلینەکانەوە بۆ کۆی ھاوبەشانی پرۆسەی ھەڵبژاردن تا دوا ڕادەی پیشەییبوون و نیانبوون لەگەڵ بەڕێوەبردنی ئەم ھەڵبژاردنە.
وە کۆمسیۆن بەوپەڕی جدیەت و پیشەییبوونێکی گەورەوە کاریکردووە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی بیگەردو بێلایەن و ڕاستگۆیانە،وە کارکردنی بە یاسای ھەڵبژاردن ،ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانیشی بە پێویستیەکی یاسایی داناوە بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردن و ھەنگاوی کۆتایی کۆمسیۆنە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردن،بۆیە کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنێت ھەروەھا ئامارە پەیوەندیدارەکانی(ژمارەی دەنگدەران و دەنگەدروست و پوچەڵەکان وە ئاماری جۆری کۆمەڵایەتی) کە بؤلين بۆکراوە لە کۆی ئەنجامەکان و چاكردني لە کۆی زانیاریەکان لەوانەش بؤليني دەستی کە لە ١٦ی تشرینی یەکەم تەواوبووە و پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوە کە پاش سکاڵاو تانەکان ھات،و لە ٢٥ی تشرینی دووەم کۆتاییھات..وە گرنگترین ئامارەکانیش ئەمانەن:
-ژمارەی کۆی دەنگدەران ٢٢١١٦٣٦٨دەنگدربووە.
-دەنگدەری مێ:١٠٧٢٥٦١٣نزیکەی٪٤٨.
-دەنگدەری نێر:١١٣٩٠٧٥٥ نزیکەی ٪٥٢.
-ژمارەی دەنگدەرانی کە دەنگیان داوە: ٩٦٢٩٦٠١دەنگدەرە وە ئەوەش ٪٤٤ی کۆی دەنگدەران دەگرێتەوە.
وە بەپێی یاسای ھەڵبژاردنەکان و تەواوکاری بۆ ڕوونی و بێگەردی پرۆسەی ھەڵبژاردن کۆمسیۆن سەرجەمی ئەنجامەکان بڵاودەکاتەوە بۆ کۆی پاڵێوراوە براوەکان و دەرنەچووەکان،وە ژمارەی دەنگدەرانی تۆمارکراو لە ھەر بازنەیەکی ھەڵبژاردن،سەرباری ووردەکاریەکان و ژمارە تایبەتەکان کە بەردەست دەبێت لە پێگەی ئەلکترۆنی کۆمسیۆن.
وە پشتبەست بە مادە(٣٨)لە یاسای ھەڵبژاردنەکانی پرلەمانی عێراق ژمارە(٩)ساڵی ٢٠٢٠،کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ناوی (٣٢٩)نوێنەر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەپێی بازنەکانی ھەڵبژاردن و بۆ ھەر پارێزگایەک و گشتی ژمارەی دەنگەکان ڕادەگەیەنێت کە ھەر پاڵێوراوێک بەدەستی ھێناوە لەوانەی دەرچوون بە کۆتای ژنان و کەمایەتیەکان.
لە کۆتاییدا دەڵێین ئەم دەستکەوتە ھی نزیکەی دووساڵە لە کۆشش و کاری گەورە کە کۆمسیۆن ھاوبەشیکردووە لەگەڵ دامەزراوە پاڵپشتەکان و لیژنەی ئەمنی باڵا،وە نزیکبووین بۆ گوێگرتن لە سەرجەمی تێبینیەکانی ڕای گشتی عێراقی و ڕکابەرەکان لەم ھەڵبژاردنەدا.
وە لێرەوە دەڵێین کۆمسیۆن بە ئەمانەت و بەرپرسیارێتیەوە کارەکانی کرد،پیرۆزبایی لەگەلەکەمان دەکەین بۆ ئەم دەستکەوتە.
سوپاس بۆ ھەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت کە پاڵپشتی کارەکەمان بوون و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێو دەوڵەتیەکان بەتایبەت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بەشداربوون لەگەڵمان لەگەیشتنمان بەئەمڕۆ بەرەو بنیاتنانی ئاسایش کە خێر بۆ عێراق ھەڵدەگرێت.
وە کۆمسیۆن ناوی پاڵێوراوە دەرچووەکان و ئەوانیتریش دەنێرێت بۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ پەسەندکردنیان.دادوەر جەلیل عەدنان خەڵەف
سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران
٣٠تشرینی دووەم٢٠٢١