(بەیان) ڕاگەیەنراوی #کۆمسیۆنی_ھەڵبژاردن لە بارەی کۆتاییھاتنی پرۆسەی ڕوانین لەو #تانانە ی لەسەر ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ٢٠٢١

ڕاگەیەنراوی #کۆمسیۆنی_ھەڵبژاردن لە بارەی کۆتاییھاتنی پرۆسەی ڕوانین لەو #تانانە ی لەسەر ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ٢٠٢١.
#کۆمسیۆنیباڵایسەربەخۆی_ھەڵبژاردنەکان دوێنێ ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١⁄١٠⁄٢٥ڕوانینی بۆ سەرجەم تانەکان تەواوکرد و کۆی لایەنەکانی پەیوەست بە لێکۆڵینەوە لەو تانانە و مامەڵەکردنیان لە چوارچێوە یاساییەکەیدا ڕوونکردۆتەوە،وە ڕێکاری پێویستی گرتۆتەبەر لەبارەیەوە لە ڕێی ئەو بەیانانەی ڕۆژانە دەریکردوون لەو ساتەوەی دەستی بە وەرگرتنی تانە پێشکەشکراوەکان کردوە لە پاڵێوراو و پارتەکان و ھاوپەیمانێتیەکان.
#ئەنجومەنی_کۆمسیاران بڕیاریدا بە کردنەوەی ژمارەیەک لە وێستگەکان کە تانەیان لەسەر پێشکەشکراوە و ژمارەی وێستگەکانیش (٢٠٠٠) وێستگەیە و دابەشبووە بەسەر پارێزگا جیاجیاکاندا،پاڵپشت بە ڕێکارە یاساییەکانی بڵاوکراوەتەوە لە پێگەی فەرمی کۆمسیۆن،کە پرۆسەی ژماردن وجیاکردنەوەلە پارێزگای #نەینەوا وە دەستپێدەکات سبەینێ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١⁄١٠⁄٢٧ لە کاتژمێر (٨:٠٠) ی بەیانی تا کاتژمێر (٥:٠٠)ی ئێوارە و پارێزگای بابل بە دوایدا دێت لە ڕۆژی پینج شەممە ، لەکاتێکیشدا ڕۆژی ھەینی دەست دەکرێت بە پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگی وێستگە تانە لەسەر دراوەکانی بەشی ڕەسافە (#بەغداد) .
کۆمسیۆن لەبەر ڕۆشنایی ئەنجامی ژماردن وجیاکردنەوەی دەستی ڕاسپاردەکانی تایبەت بەو تانانە دەنێرێت بۆ دەستەی دادوەری ھەڵبژاردن.
وە #کۆمسیۆنیباڵایسەربەخۆی_ھەڵبژاردنەکان بانگێشتی بریکاری ئەو پاڵێوراوانەی کە تانەیان داوە لە ئەنجامەکان و تیمەکانی چاودێری ئامادەبن بۆ چاودێری پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوە لە بەغداد ( ھۆڵی شەرەف⁄گۆڕەپانی بۆنەکان).

اترك تعليق