بەیان
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ٢٣ی تشرینی یەکەم #کۆمسیۆنیباڵایسەربەخۆیھەڵبژاردنەکان بەردەوامبوو لە لێکۆڵینەوە لەو #تانانەی کە پێشکەشیکراوە،کە ووردبینی کراوە لەلایەن بەشی پەیوەندیدار،وە لەسەر ئەو بنەمایە ئەمڕۆ شەممە ٣٤٠ تانە خرایە ڕوو بۆ بەردەم #ئەنجومەنیکۆمسیاران، پاش تەواوکردنی ڕێکاری پێویستی لێکۆڵینەوە لەبەر ڕۆشنایی بەڵگەو ڕاسپاردەی بەرزکراوە، ئەنجومەن ڕاسپاردەیکرد بە ڕەتکردنەوەی ٣٢٢ تانە بە ھۆکاری جۆراوجۆر گرنگترینیان نەبوونی بەڵگەیە بۆ تانەکان و پێچەوانەبوون لەگەڵ حوکمەکانی مادە(٣٨)بڕگەی یەکەم لە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بەرکار،بەجۆرێ تانەدەر وێستگەیەک یان ناوەندێکی دەنگدانی دیاری نەکردووە کە تانەی لە ئەنجامەکانی دابێت سەرباری داواکردن بە کردنەوەی سەرجەم وێستگەکانی بازنەیەکی ھەڵبژاردن یاخود سەلماندنی ھاوتابوونی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەکان، وە ئەم تانانە لەگەڵ ڕاسپاردەی پەیوەست پێیانەوە دەنێردرێن بۆ دەستەی دادوەری ھەڵبژاردن بەمەبەستی یەکلایکردنەوەیان بە پێی یاسا.
لە ھەمان چوارچێوەدا ، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بە ڕەزامەندیدان لەسەر دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان بۆ ٢٣٤ وێستگە لە وێستگەکانی ھەڵبژاردنی تانەلەسەرکراو لەسەر بنەمای ١٨ تانە و دابەش بوون بەسەر پارێزگاکانی : سەڵاحدین و بەسرە ، سەرباری بەغدادیش،بەھۆی بوونی بەڵگە،و کۆمسیۆنیش ھەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی ڕاسپاردەی گونجاو لەبارەیەوە دوای تەواوکردنی ڕێککارەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی، کە ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان بە ئامادەبوونی نوێنەری پاڵێوراوە ڕکابەرەکانی ئەو وێستگانە بەپێی وادەو ڕێکارو میکانیزمێک کە دواتر دیاری دەکرێت بە ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بە ماوەیەکی گونجاو.
کۆمسیۆن بەدوابەدوا بەردەوامدەبێت لە تەماشاکردنی ئەو تانانەی کە ماون،بە ئاشکراکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە بۆ تانەکان بە بەیاننامە بەردەوامەکانی لەسەر ڕوانینی ڕۆژانەی تانەکان تا تەواوبوونی سەرجەمیان.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان
٢٣ تشرینی یەکەم٢٠٢١
اترك تعليق